مانگرتن لە خواردن لە گرکێ لەگێ کۆتایی هات

چالاکی مانگرتن لە خواردنی ٢ ڕۆژە لەلایەن دەسپێشخەریی گەلی کانتۆنی جەزیرەوە لە گرکێ لەگێ دەستی پێ کردبوو، بە ڕاگەیاندراوێک کۆتایی هات.

دەسپێشخەریی گەلی کانتۆنی جەزیرە بە درووشمی "سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانیان دەکەین و بە ڕۆح و بەهای شەهیدان ڕێبەرێتیمان ئازاد دەکەین"، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانیانی سیاسی لە زینداکانی تورکیا، درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن. بەو مەبەستە لە دێرک و گرکێ لەگێ مانگرتن لە خواردن ئەنجامدرا. چالاکییەکەی گەرکی لەگی لە دووەم ڕۆژدا کۆتایی هات.

لە چالاکییەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی گرکێ لەگێ، خەزنێ تەمۆ قسەی کرد، ڕایگەیاند سیاسەتی گۆشەگیری و قڕکردن ئەوان لە تێکۆشان دوورناخاتەوە.

نوێنەری پارتی ڕێککەوتنی دیموکراتیکی کورد لە سوریا، جاندا خەڵەف بەناوی پارتە بەشدارەکانەوە قسەی کرد، دووپاتی کردەوە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تاکە ڕێگەی پێکهاتنی ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین.

ئەندامی یەکێتی ڕۆشنبیرانی هەرێمی جەزیرە، لێکۆڵەر برادۆست میتانی، ڕایگەیاند بە قەڵەم یان چەک تێکۆشان لەسەر ئێمە فەرزە، گوتی: "درێژە بە تێکۆشان دەدەین لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی تا ئازادی جەستەیی وی بەدەست دەهێنین".

ئەندامی کۆنگرەی ستار، فاتمە ڕەمەزان، ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژنی لە تاریکی سیستەمی باوکسالاری ڕزگار کرد. بۆیە ژن خاوەندارێتی لە فەلسەفەکەی دەکات بۆ ئازادی وی تێدەکۆشێت.

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندرا.

چالاکییەکە بە ڕاگەیاندراوێک کۆتایی هات و ئەندامی پەیەدە فەنەر سلێمان خوێندییەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "هێرشەکانی قڕکردن و گۆشەگیری سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە تێکۆشان دوورمان ناخەنەوە، چونکە ڕێبەرێتی نوێنەری تەواوی گەلان و دۆزەکەیان و بۆ دادپەروەری تێدەکۆشێت".

داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەت (سی. پی. تی.) کرا، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاربکەن. دووپاتی دەکەنەوە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر لە زیندانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرن.

بەگوێرەی دەسپێشخەریی گەل، چالاکی مانگرتن لە خواردن سبەی لە ناوچەی تەل حەمیس دەست پێ دەکات و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.