ناڕەزایەتی دژی هێرشی دەوڵەتی تورک: پێویستە هەڵوێست نیشان بدرێت

ڕێکخراوی سارا هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شەرمەزارکرد و بانگەوازی کرد پیشاندانی هەڵوێستێکی ڕوون.

هێرشەکەی کۆبانێ شەرمەزارکرا

دوێنێ لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی عەنبەتی کۆبانێ ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، بەهۆیەوە عەلی مستەفا و هاوژینەکەی حەلیمە محمەد برینداربوون.

بەم بۆنەیەوە ڕێکخراوی سارا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، ئەندامی کۆنگرەی ستار پەیمان عەلوش ڕاگەیاندراوەکەی لەبەردەم ڕێکخراوی سارا خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دوێنێ بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سارا و هاوژینەکەی بوونە ئامانجی دەوڵەتی تورکی فاشیست و بە سەختی برینداربوون. وەک دەزانرێت، دوێنێ ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە بوو".

لە درێژەدا دەڵێت: "بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان و هەموو پارتە سیاسییەکانمان دەکەین، بەرامبەر ئەم ڕووداوە نائەخلاقییانەی بەتایبەت بەرامبەر ژنان دەکرێن، بێ وەڵام نەمێنن و هەڵوێست نیشان بدەن".

شەهبا

ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سەر ژنان لە ناوچەی ئەحداسی شەهبا، هێرشەکەی شەرمەزارکرد. ئەندامی ڕێکخراوی سارا، تێکۆشین محەمەد ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر هێرشەکان شەرمەزارکرا و دووپاتکرایەوە کە پێویستە هەمووان دژی هێرشەکان بەرپرسیاربن.