نەورۆز لە دەیرەزۆر بە جۆشەوە پیرۆزکرا

خەڵکی کانتۆنی دەیرەزۆر نەورۆزی ٢٠٢٤یان بە کەیف و هەڵپەڕکێ پیرۆز کرد.

خەڵکی کانتۆنی دەیرەزۆر، ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان، شێخ و پیاوماقووڵی عەشیرەتەکان، بە جلوبەرگی فۆلکلۆری خۆیانەوە بەشداری ئاهەنگەکە بوون لە ناوچەی کارگەکان. لە گۆڕەپانەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵواسرا.

پاش کردنەوەی ئاگری نەورۆز، جێگری دەستەی هاوسەرۆکایەتی مەجلیسی مەدەنی دەیرەزۆر فەتحی عەتەش نەورۆزی ئامادەبووانی پیرۆز کرد و گوتی: "لەگەڵ دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هاتنی نەسیمی ئازادی، ئادار هات".

پاشان ئەندامی مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، خیتام ئەلساڵەح گوتی: "نەورۆز لە تەواوی گەلانی جیهان، بەتایبەت ژنان پیرۆز دەکەین. ئاستی فیداکاری ڕێبەرمان دەزانین کە بانگی ئازادی گەلان و ژنان دەکات. بۆیە دەبێت لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان تێکۆشانمان مەزنتر بکەین".

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.