'پەکەکە بۆ ئێمە سەر لە نوێ ژیانەوەیە'

فاتیمە ئەلمەلە، هاوسەرۆکی ناوچەی سرین، ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی لە تەواوی گەلان پیرۆز کرد و وتی: "دامەزراندنی پەکەکە نەک هەر تەنها بۆ گەلان بەڵکو بۆ ژنانیش بووە بە ڕێگای ڕزگاری".

فاتیمە ئەلمەلە هاوسەرۆکی ناوچەی سرین، بە بۆنەی ٢٧ی تشرینی دووەم ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ ئاژانسی ANF قسەی کرد.

ئەلمەلە دەستنیشانی کرد کە دامەزراندنی پەکەکە بۆتە هیوای ژیانێکی نوێ بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە و وتی: "دامەزراندنی پەکەکە بۆ نەتەوەی عەرەب دووبارە ژیانەوەیە. ئێمەش وەک نەتەوەی عەرەب بەشێك بووین لە کۆیلەکانی دەسەلاتداری و لەسەر ئێمەش هەموو جۆرە توندوتیژییەک فەرز دەکرا. لەگەڵ سەرهەڵدانی تەڤگەری ئاپۆیی و ڕاگەیاندنی ئیدارەی خۆسەر، ژیانێکی نوێمان بۆ بنیات نرا، هەر بۆیە ئەمە ڕۆژی سەرلە نوێ ژیانەوەی گەلی عەرەبیشە، تەڤگەری پەکەکە بە ٦ کەس دەستی پێکرد، دەبینین کە ئەمڕۆ بووە بە ملیۆنان کەس، ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری تەواوی نەتەوەکانە. تێکؤشان دەکات بۆ ئازادی هەموو گەلانی ستەملێکراو".

ئەلمەلە دەستنیشانی کرد کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بە دامەزراندنی ئەم تەڤگەرە ژنانی لە کۆیلایەتی ڕزگار کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ڕێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر کۆیلایەتی و ستەمدا چاوکراوەی کردین. ڕێبەر ئاپۆ نەک هەر کۆمەڵگای لە کۆمەڵکوژی ڕزگار کرد، بەڵکو ژنانیشی لەژێر سیستەمی کۆیلایەتی هەزاران ساڵە ڕزگار کرد. لەگەڵ سەرهەڵدانی تەڤگەر هەموو شتێک گۆڕا. ئێمە لە تاریکییەوە بەرەو ڕووناکی هەنگاو دەنێین. ئەمەش لە سایەی سەڕی ڕێبەرمانە. ئێمە ڕۆژی دامەزراندنی پەکەکە لە هەموو گەلانی جیهان پیرۆز دەکەین. ئەمە ڕۆژی سەرلەنوێ ژیانەوەمانە و شانزی بەو ڕۆژەوە دەکەین ڕۆژی لەدایکبوونی ئێمەیە".

لە کۆتاییدا ئەلمەلە سەرنجی خستەسەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەولەتی تورکی فاشیست و وتی: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ئەوەی بتوانێت فکری نەتەوەی دیمۆکراتیک و هێزەکانی گەریلامان لەناوببات بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکات. دەبێت بزانرێت کە ئێمە  تا کۆتایی دژی ئەو هێرشانە دەوەستینەوە و خاوەنداری دەکەین لە هێزی خۆمان".