پرسی و سەرەخۆشی بۆ شەهید بوڵدان: دەبێت تێکۆشانمان لە دژی دەولەتی تورک گەورەتر بکەین

لەو پەیامانەی کە لە پرسەی شەهید فەریاد بوڵدان لە قامیشلۆ درا، داوای بەهێزکردنی تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرا.

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلۆ مەراسیمێکی سەرەخۆشی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری هاووڵاتی بە ناوی فەریاد بوڵدان خەڵکی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخموور) سازکرد. شەهید فەریاد لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر مەنبەج لە ٢٤ی تیشرینی دووەم شەهید بوو.

خێمەی سەرەخۆشی لە گەڕەکی هیلالییەی قامیشلۆ کرایەوە. بە سەدان هاوڵاتی ناوچەکە، نوێنەری پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ئەنجوومەنەکان بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی قامشلۆ محیەدین حەسەن، ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی قامشلۆ نەزیر سۆفی، ئەندامی کۆنگرەی ستاری قامشلۆ شاها خەلین و لەسەر ناوی بنەمالەی شەرڤانی شەهید فەریاد تۆلهەلدان لە مەراسیمەکەدا وتاریان پێشکەش کرد.

دوای وتارەکان نامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی هاورێ و ئەندامانی بنەماڵەکەی کرا.