قەسەدە لە زرگان چالاکی بەرپەرچدانەوەی ئەنجامدا: ٤ چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران

قەسەدە رایگەیاند، کە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە گوندەکانی دەوروبەری زرگان ٤ چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە بارەی کوژرانی ٤ چەتەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی بەرپەرچدانەوەی رەوا و خۆپاراستندا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێزەکانمان دوێنێ کاتژمێر ١٤:٣٠ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان لە گوندی تل محەمەدی سەر بە ناوچەی زرگانی باکووری حەسەکە کردووەتە ئامانج، لە ئەنجامدا ٤ چەتە کوژراون و ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوەتی تێکشێندراوە.

هێزەکانمان بەر لە ئۆپراسیۆنەکە جموجۆڵی ئەو چەتانەیان خستە ژێر چاودێرییە، کە بەنیازبوون لە دژی هەرێمەکە و بنکەکانمان هێرش ئەنجام بدەن.

بەرپەرچی سەرجەم هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەدەینەوە و بە گوێرەی یاساکان و سیستمی نوێنەتەوەیی تایبەت بە خۆپاراستن و پارێزگاری لە هەرێمەکانمان لە دژی سەرجەم هێرشەکان دەجوڵێینەوە".

هـ . ب