ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات: لە چوار کانتۆن بە دەیان هەزار کەس رژانە گۆڕەپانەکان

لە ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە چوار کانتۆنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە دەیان هەزار کەس رژنە گۆڕەپانەکان.

بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێریی نێونەتەوەیی و هەروەها بۆ خستنەڕووی داوای ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە حەوت ناوەندی چوار کانتۆنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا گەل رژانە گۆڕەپانەکان.

دوکانداران بۆ سەرمەزارکردنی پیلانگێڕییەکە دوکانەکانیان داخست، لە کانتۆنی جەزیر (دێرک، قامیشلۆ و حەسەکە)، فورات (کۆبانێ)، شەهبا و رەقا و حەڵەب (شێخ مەقسود و ئەشرەفیە) بە دەیان هەزار کورد، عەرەب، سوریا و ئەرمەن رژانە گۆڕەپانەکان.

دانیشتوانی گرکێ لەگێ، تلکۆچەر، چلئاغا، کۆچەرات و بەراڤیش لە گۆڕەپانی ئازادی دێرک کۆبوونەوە و جەماوەرەکە بەرەو ناوەندی گەنجانی شۆڕشگێڕیی سوریا دەستیان بە رێپێوان کرد.

جەماوەری ناوچەکانی تربەسپی، عامودێ و تل حەمیس لە گۆڕەپانی عوسمان سەبری لە قامیشلۆ کۆبوونەوە و بەرەو یاریگای شەهیدانی ١٢ی ئادار رێپێوانیان کرد.

دانیشتوانی ناوچەی دربێسی، تل تەمر، تل بەراک، هۆل و شەدادیش لە گۆڕەپانی شەهید ئارین میرکان لە حەسەکە کۆبوونەوە و بەرەو گۆڕەپانی سەباغ رێپێوانیان کرد.

خەڵکی سرین و عەین عیساش لەگەڵ دانیشتوانی کۆبانێ لە گۆڕەپانی شەهید ئارین میرکان کۆبوونەوە و بەرەو شەقامی ٤٨ رێپێوانیان کرد.

دانیشتوانی کانتۆنی عەفرین- شەهبا لەناوچەی فافینی شەهبا کۆبوونەوە.

خەڵکی دێرەزور، منبج و تەبقا لە چوارڕێیانی ژنی رەقا کۆبوونەوە بەرەو چوارڕێیانی نەعیم رێپێوانیان کرد.

لەگەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەڵەب لەبەردەم هۆڵی ٨ی ئادار دەستیان بە رێپێوان کرد و لە چوارڕێیانی زەیتون لە ئەشرەفیە کۆتاییان بە گەشتەکەیان هێنا.

هـ .ب