شەهید شیلان کۆبانی و هاوڕێکانی لە کۆبانی یادیان کرایەوە

لە کۆبانی بە کۆبوونەوەیەک یادی شەهید شیلان و هاوڕێکانی کرایەوە. لە کۆبوونەوەکەدا بەڵێنی بەردەوامی ڕێگای شەهیدان درا.

شیلان کۆبانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەیەدە و هاوڕێکانی زەکەریا، جوان، فوئاد و جەمیل کە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤ لە موسل بە پیلانگێرییەک شەهید کران، لە کۆبانی یادیان کرایەوە.

کۆبوونەوەی یادکردنەوەکە لە هۆڵی فوراتی کۆبانی بەڕێوەچوو و ئەندامانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) و نوێنەرانی دامەزراوەکانی بەڕیوبەرایەتی خۆسەر و دانیشتوانی ناوچەکە بەشداری مەراسیمەکە بوون.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی پاکی شەهیدان، ئەندامی مەجلیسی پەیەدە ئەحمەد خۆجە و نەسەر دەروێش و خوارزای شەهید شیلان جودی ئیبراهیم، قسەیان کرد و ڕایانگەیاند کە تا کۆتا هەناسە خاوەنداری دەکەن لە بەهاکانی شەهیدان و دڕێژە بە ڕێگای شەهیدان دەدەن.

مەراسیمەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.