'شۆڕشگێڕانی پەکەکە شۆڕشگێڕی ڕێگای ڕاستی وحەقیقەتن'

وەلید دنگلی ئەندامی ئەنجومەنی مەجلیسی پەیەدە ڕایگەیاند، ٢٧ی تشرینی دووەم و شۆڕشگێڕانی ئەم ڕێگایە بوونەتە مایەی ئیرادە، بەرخۆدان و تێکۆشان بۆ گەلی کورد.

بە بۆنەی ٤٥ ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە، وەلید دنگلی ئەندامی مەجلیسی بەڕێوەبەری پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) سەبارەت بە ساڵانی دەستپێکی دامەزراندنی پەکەکەو چالاکییەکانی ئەو سەردەمە بۆ ئاژانسی فورات قسەی کرد.

وەلید دنگلی دەڵێت "لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٧٨ سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕان کاریگەری زۆری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و بووە هۆی ژیانەوەیەکی نوێ، پێش ساڵی ١٩٧٨ شۆڕش لە چوار پارچەی کوردستان لاواز بوو، بۆیە ٢٧ی تشرینی دووەم شۆڕشێکی گەورەیە."

لە درێژەی قسەکانیدا وەلید دنگلی وتی:"ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەم شۆڕشگێڕە گەورانەی بە پەروەردە ئامادە کرد. ئەم شۆڕشگێڕە گەورانە هەر لە سەرەتاوە گەورەترین سەرچاوەی ئیرادە، بەرخۆدان و تێکۆشان بوون بۆ گەلی کورد. بیرۆکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئێستا لە جیهاندا بەرەو سەرکەوتن دەڕوات، هەرچەندە سەرمایەداری کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا هەیە وکۆمەڵگای لە سروشتی خۆی دوور خستووتەوە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ، ڕاستی سیاسەتی لەناوبردنی کۆمەڵگای بۆ ڕوون بووەوە و تێکۆشانێکی گەورە لە دژی دەستی پێکرد."

وەلید دنگلی باسی لە ئاهەنگەکانی ٢٧ی تشرینی دووەمی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و ڕایگەیاند:"لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەم ڕۆژە لەلایەن حکومەتی دیمەشقەوە قەدەغە کرا، بەڵام کەسایەتییە وڵاتپارێزەکان کە لە نێو خەباتدا کاریان دەکرد، لەو ەکاتەدا هەر ساڵ بە نهێنی کۆبونەوەیان ئەنجام دەدرا، لێیان دەدا، ئاڵای پەکەکە لەسەر مێزێک دادەنرا و هەڤاڵێک مانای ٢٧ی تشرینی دووەمی بۆ ڕوون دەکردینەوە، شۆڕش لە ڕۆژئاوا بەم شێوەیە دەستی پێکرد، لە کاتی پیرۆزباییە گەورەکاندا هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بە خێرایی دەهاتن و هەندێک لە هەڤاڵمانیان دەستگیرکرد، بەهۆی ئەم مەترسیانەوە، پیرۆزباییەکە بە شێوەیەکی گشتی بەکۆبوونەوە و پەروەردە ئەنجامدرا."

وەلید دنگلی لە کۆتایی قسەکانیدا سەرنجی بۆ کاریگەری پەکەکە لەسەر کەسایەتی خۆی ڕاکێشا و گوتی:"لە زانکۆکانی حکومەتی دیمەشق ڕێگریمان لێدەکرا، پێش پەکەکە زۆر لایەنی دیکە هەبوون، بەڵام من بەشداریان  نەبووم، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٦دا کە بیرۆکەی پەکەکەم ناسی، کاریگەری زۆری لەسەرم دانا، بەم شێوەیە کەوتمە ناو کارەوە، پەکەکە تەنها بۆ گەلی کورد شەڕ ناکات، بەڵکو بۆ هەموو گەلان و جیهانێکی یەکسان و نەتەوەیەکی دیموکراتیک تێکۆشان دەکات، بیرۆکەی کە پەکەکە لاپێناویدا تێدەکۆشێ، هاوسەنگی لە جیهاندا جێگیر دەکات، نەوەکانی دوای ئێمە دەبێت هەمیشە لەبیریان بێت کە پەکەکە پارتیەکی گەورەیە، و ئەو کەسانەی دەستیان بەم تێکۆشانە کردووە، شۆڕشگێڕانی ڕێگای ڕاستی و حەقێقەتن."