سەرچەتەیەکی شانەکانی تیرۆرکردن کوژرا

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند ئەمیرێکی شانەکانی تیرۆرکردن کە بەرپرس بووە لە زیاتر لە ٨٠ هێرشی تیرۆرکردن لە کەمپی هۆل و دەرەوەی کەمپەکە، کوژراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر ماڵپەرڕی فەرمی خۆی ڕاگەیاندراوێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردۆتەوە.

درێژەی ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لە چوارچێوەی ئەرکە ئەمنییەکانی هێزەکانمان بۆ شوێنکەوتنی شانەی چەتەکان، دەزگای ئاسایشی گشتی زانیاری لەسەر شوێنی شاردنەوە ئەمیری تیرۆرکردن لە ناوخۆ و دەرەوەی کەمپی هۆل دەسکەوت. شەوی ڕابردوو، ٤ ی شوبات، هێزە تایبەتەکانمان (هات) ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان ئەنجامدا بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، هەڵیانکوتایە سەر شوێنی نهێنی چەتەکە لە ماڵێکدا لەسەر ڕێگەی گوندی خوەیتلە لە گوندەواری دەشیشە.

چەتەکان تەقەیان لە هێزەکانمان کرد، هێزەکانمان وەڵامیان دایەوە، لە ئەنجامدا ئەمیرێک بە ناوی مەحمود ئەل لەهێبی بە ناسناوی (ئەبو سوفیان) و چەتەیەکی تر کوژران.

هەروەها ئەم شتانە دەستیان بەسەردا گیرا:

- دەمانچەیەکی بێدەنگ.

- چەکێکی کڵاشینکۆف.

- ٢ تفەنگ.

- پشتێنی خۆکوژی.

- ماسکی داعش.

- خەنجەرێک بۆ تیرۆرکردن.

ئەبو سوفیان خەڵکی عێراقە و چەند شانەی سەر بە وی لە کەمپی هۆل هەبوون، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ ئەبو عوبەیدە هەبووە، ئەبو عوبەیدە لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانمان و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەناوی کەمپی هۆل لە شەوی چوارشەممە ٢٧ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، کوژرا".