تەرمی شەهید فارس و حسێن بەخاک سپێردران

تەرمی محەمەد ڕدوان فارس و محەمەد حسێن کە لە ٦ی کانوونی یەکەمدا شەهید بوون، لە شاری حەسەکە بە خاک سپێردران.

بە بەشداریی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە و دانیشتوانی شارەکە، گوندنشینان و ئەندامانی مەدەنی و سەربازی لە مەراسیمێکدا تەرمی شەهیدی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆ پاراستنی محەمەد ڕدوان فارس و شەڕڤانی قەسەدە گەل شەهید محەمەد حسێن بە خاک سپێردران.

جێی ئاماژەیە هەردوو شەڕڤان لە ٦ی کانوونی یەکەم لە کاتی ئەرکی سەربازیدا شەهید بوون.

لە مەراسیمەکەدا بەشداربووان وێنەی هەر دوو شەهید و ئاڵای ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان و هێزەکانی قەسەدەیان بەرز کردەوە.

لە میانەی مەراسیمەکەدا، ئەندامی ئەنجومەنەی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە، فاتمە ئەلعەلی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەر دوو شەهید کرد و ڕایگەیاند کە گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا فیداکاری و دەستکەوتیان خوڵقاندووە و لە دوژمنانایکە هەوڵ دەدەن هەرایمەکە داگیر بکەن خۆڕاگری دەکەن.

هەروەها لە فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازی حەسەکە دێرسیم حەسەکە، باسی لە هەوڵەکانی دژی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و وتی:" بۆ داگیرکردنی خاکەکەمان دوژمن بە هەموو توانایەوە هێرش دەکاتە سەرمان. بەڵام لە سایەی کچ و کوڕانی فیدایی ئەم گەلە، کەس ناتوانێت شکستمان بهێنێت و ئیرادەی بەرخۆدانمان بشکێنێ.".

دێرسیم حەسەکە ئاماژەی بەوەشدا کە دوژمن نەیتوانی لە ڕێگەی هێرشەکانییەوە ئیرادەی گەلی هەرێمەکە بشکێنێت و وتی:"شەهیدبوون ئیرادە و بەرخۆدانێکی نوێیە بەهۆی شەهیدانەوە، ئیرادەمان بۆ گەیشتن بە دەستکەوتەکان زیاتر دەبێت. ئێمە بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین کە هەتا تێکشکانی داگیرکەران و سەرکەوتن ئێمە ڕێبازی شەهیدان بەڕێوە دەبەین."

دواتر ناسنامەی هەردوو شەهیدە خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا و شەهید محەمەد حسێن لە گۆڕستانی شەهیدان لە تل تەمر بەخاک سپێردرا و تەرمی محەمەد فارس لە گوندی شەمای حەسەکە بەخاک سپێردرا.