تەرمی شەهید فیراس ئەلجاسم بەخاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی مەجلیسی سەربازی باب، محەمەد فیراس ئەلجاسم بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

تەرمی شەڕڤانی مەجلیسی سەربازی باب، محەمەد فیراس ئەلجاسم بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا. خەڵکی کانتۆنی مەنبەج و ئەندامانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنەکە، دەستە و ڕێکخراوەکانی سەر بە ئیدارەکە، مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، مەجلیسی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، پیاوماقوڵان و ئەندامانی پارتە سیاسییەکان بەشداربوون.

ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی مەنبەج، یاسمین بەرکەل گوتی: "هەردەم لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبین".

فەرماندە لە مەجلیسی سەربازی باب، فیراس ئەلعەلی گوتی: "شەهید لەپێناو پاراستنی وڵات، بەدیهێنانی ئازاد و شکۆ گیانی سپاردووە. ڕێگەی ئازادی ڕووناک کردەوە".

جێگری هاوسەرۆکایەتی مەجلیسی بەڕێوەبەری کانتۆنی کانتۆنی مەنبەج، جومعە حەیدەر گوتی: "شەهید ڕێگەی ئێمەی ڕووناک کردەوە. بەڵین دەدەین بە شەهیدان، بەرامبەر هەموو دوژمنێکی وڵات بوەستینەوە".

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.