لە شەهبا بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لە تەرمی شیلان عەفرین کرا

تەرمی شەڕڤانی یەپەژە، شیلان عەفرین کە لە تەبقە لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، لە شەهبا بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێ کرا.

تەرمی شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) شیلان عەفرین کە لە تەبقە لەسەر ئەرکەکەی شەهید بوو، لە ناوچەی ئەحداسی شەهبا بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لێ کرا. سەدان دانیشتووی عەفرین و شەهبا بەشداری پێشوازییەکە بوون. جەماوەر وێنەی شەڕڤانی یەپەژە، شەیلان عەفرین و درووشمی "شەهید نامرن"یان بەرزکردەوە.

جەماوەر تەرمی شیلان عەفرینیان هەڵگرت و بەرەو نەخۆشخانەی عەفرینی ناوچەی فافینی شەهبا بەڕێ کەوتن.

تەرمی شەڕڤانی یەپەژە، شیلان عەفرین سبەی لە گۆڕستانی شەهیدانی بەرخۆدانی سەردەم لە ئەحداس بەشێوەیەکی جەماوەری بەخاک دەسپێردرێت.