'ئامانجمان پاراستنی سروشت و ژینگەیە'

عارف بالی، هاوسەرۆکی لێژنەی ژینگەی کانتۆنی فورات، ڕایگەیاند کە لە پێناو پاراستنی ژینگە و سروشت، زیاتر گرنگیان داوە بە چاندنی نەمام و سیمینارەکان و وتی: "ئامانجمان دروستکردنی ژینگەیەکی پاک و خاوێن و کەسێکی تەندروستە."

پاراستنی سروشت و ژینگە

عارف بالی، هاوسەرۆکی لێژنەی ژینگەی کانتۆنی فورات، سەبارەت بە پاراستنی سروشت، چاندنی نەمام و سیمینارێکە لە زانکۆەکان، پەیمانگا و قوتابخانەکان بەڕێوە دەبرێن، لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد. جێی ئاماژەیە هەنگاوی دووەمی سیمینارەکان تا مانگی ١١ بەردەوام دەبێت.

هەروەها ڕێکخراو و دامەزراوەکان لە هەنگاوی چاندنی نەمامەکان بەشدار بوون

عارف بالی ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە دەست بە نەمام دەچاندن دەکەین و وتی: "لە ١ی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دەستمان بە چاندنی نەمام کردووە و هەڵمەتەکە لەژێر دروشمی 'ببە هۆگری ژینگە' بە بەشداریی ڕێکخراوەکان و دامەزراوەکانی دەستیپێکرد. دوای 4ی مانگ". لە مانگی نیسان لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، هەڵمەتەکە چووە قۆناغی دووەمی خۆیەوە، هەروها لە ڕێگەی سیمینارەکانەوە گرنگی دار و ژینگە بۆ کۆمەڵگا ڕوون کرایەوە.

عارف بالی وتی: "بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەتا ئێستا دوو دارستان چێندراون و ڕایگەیاند، لە گوندی سفتەکێ و لە ناوچەی چەلێ دارستان چێندراون".

لە درێژەی قسەکانیدا عارف بالی وتی: "دوای تەواوبوونی سیمیناری قوتابخانەکان، لە سەرجەم کۆمینەکان سیمینار ئەنجام دەدەن، بەڵام ئێستا لە زۆربەی قوتابخانەکان سیمنیار دەدەین. چونکە ئەوانەی دەبێت ئەم سروشتە بپارێزن نەوە نوێیەکانن. بۆیە پاش تەواوبوونی سیمیناری قوتابخانەکان، لە کۆمۆنەکان و مەجلیسەکانیش سیمینار ئەنجام دەدەین. لە کۆتاییدا قسەکانیدا وتی، لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان لە هەندێ شوێندا کاریان دەکرد ئەویش کاریگەری لەسەر تەندروستی هەبوو.