ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان: هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ٤٧ چەتەیان دەستگیرکرد

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی خۆیان لەدژی شانە شاراوەکانی داعش و ڕێکخراوە تاوانکارییەکان، ٤٧ چەتەیان دەستگیر و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکیدا زانیاری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی لە باشووری حەسکە بڵاوکردەوە.

لەم ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ڕۆژی دووشەممە هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوانیان لە حەسەکەوە تا شەداد ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ٤٧ چەتە دەستگیرکران. دەستگیرکراوەکان ١٤ ئەندامیان داعش و ٣ بەکرێگیراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بوون". و ٣١ کەسیان لە ئەندامی گروپە تاوانکارەکان بوون، کە بڕیک چەک و مادەی هۆشبەریان لێ دۆزراوەتەو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو چەک و ماددە هۆشبەرەانەی دەستی بەسەردا گیراوە بریتین لە: ٣ دەمانچەی برۆنۆ، ١٢ کڵاشینکۆف، ٧ نارنجۆک، ٢٠گۆڤاری کڵاشینکۆف، ٨چەکی سووک، ١٠ فیشەکی چەکی سووک، ٢ لاپتۆپ، ٥٠ فیشەکی بی کەی.سی، ٣گرام مادەی هۆشبەری کریستاڵ،٣٠ گرام حەشیش، ٩ مەخزەن چەکی سووک، ٢٠ حەبی ترامادۆڵ، ٥ کەلوپەلی مادەی هۆشبەر، ١ دەمانچە،٣ دووربینی سەربازی، ٧ چەکی ڕاو، ١ چەقۆ، پارچەی کڵاشینکۆف لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا وتراوە "هێزەکانمان ڕێگە بە تیرۆریستان نادەن لە ناوچەکانمان بە مەبەستی خراپە و ئاژاوەگێڕی جێگیر بن."