ژنان لە ئەحداس ٤ ی نیسانیان پیرۆزکرد

ژنان بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاهەنگێکیان ئەنجامدا و ژیانەوەی گەلی کوردیان پیرۆز کرد.

لە پارکی ٤ ی نیسان لە ناوچەی ئەحداسی شەهبا ٤ ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆزکرا، ئاهەنگی ژیانەوەی گەلی کورد بە پێشەنگایەتی ژنان ئەنجامدرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، مۆم داگیرسێنرا. لە ئاهەنگەکەدا سەرۆکی دەستەی ژنی کانتۆنی عەفرین و شەهبا هێڤین حوسێن، ڕۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد و گوتی: "ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ژیانەوەی گەلانە".

پاشان گوڵ بەخشرایە ژنانی دامەزراوەکان.

ئاهەنگەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.