ئیزەدییەکانی عەفرین وجەزیرە تێکدانی ماڵی ئیزەدییەکان-ی ئیفشێ-یان شەرمەزار کرد

ماڵی ئیزەدییەکان هەرێمی جەزیرە و یەکیەتی ئیزەدییەکانی کانتۆنی عەفرین لە بەیاننامێکی هاوبەشدا ، تێکدانی ماڵی ئیزەدییەکان لە گوندی ئیفشێ-ی ناوچەی نسیبین-ی ماردین کە لە لایەن دەوڵەتی ئاکەپە وە ئەنجامدراوە بەتوندی شەرمەزارکرد.

ماڵی ئیزەدییەکان هەرێمی جەزیرە و یەکیەتی ئیزەدییەکانی کانتۆنی عەفرین بە بەیاننامێکی هاوبەشدا ، تێکدانی ماڵی ئیزەدییەکان لە گوندی ئیفشێ-ی ناوچەی نسیبین-ی ماردین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەنجامدراوە بەتوندی شەرمەزارکرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: کردەوە دڕندانەکەی دەوڵەتی تورکیا تەنیا لەدژی یەک پێکهاتە نییە، هەموو پێکهاتەکان، دار وبەرد و مرۆڤەکانیش لە دڕندەیی دەوڵەتی تورکیا پارێزراو نەبوونە، بەتایبەت پێکهاتەی ئیزەدی.

تا ئیستا لەهەمبەر گەلی ئیزەدیدا ٦٠ فەرمان-ی قڕکردن ئەنجامدراوە. سوڵتانەکانی عوسمانی دەیانویست لە ڕێگەی ئەو فەرمان و کۆمەڵکوژییانەوە بناغەی مێژوویی گەلی ئیزەدی لەناو بەرن و بیسڕنەوە.

کردەوەکانی ئاکەپە و مەهەپە کە لەم ڕۆژانەدا ئەنجامی دەدەن ئەوە دەسەلمێنێت کە بیرکردنەوەی ئەوان بیرکوردنەوێکی دەسەڵاتداری و ئینکارکردنە.

لە شەنگاڵ هێرشیان کردە سەر ڕادیۆ(چرا)، ئیستاکەش هەرەشەی هێرش کردن دەکەن.لە عەفرین-ش نە شوێنی مێژوویی، نە پەرەستگە، نە بەها نیشتمانییەکانی وەک پەیکەرەی کاوەی ئاسنگەر، گۆڕستانیش لە هێرشی ئەوان پاریزراو نەبوو. چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بینای یەکیەتی ئیزەدییەکان-ی عەفرین و پەیکەرەی لالەشی نورانی-یان تەقاندەوە.

لەئەم ماوەی دواییدا، لە باکوری کوردستان لە گوندی ئیفشێ-ی سەربە ناوچەی نیسبین-ی ماردینن ماڵی ئیزەدییەکان-یان تێکدا. هەمو پێوەرە مرۆیی و نێودەوڵەتییەکانیان بن پێکردووە.

وەک ماڵی ئیزەدییەکان-ی هەرێمی جەزیرە و یەکیەتی ئیزەدییەکانی عەفرین تێکدانی ماڵی ئیزەدییەکان لە گوندی ئیفشێ-ی ناوچەی نیسیبین کە بەدەستی ئاکەپە ومەهەپەوە ئەنجامدراوە، شەرمەزار دەکەین. ئەم کردەوە لەمانگی ڕەمەزان ئەنجامدراوە. کردەوەی ئاوەها دوورە لە بەها مرۆییەکان و هیچ باوەڕ و دینێک ئەوە قبووڵ ناکات. ئامانجی ئەوانە کە گەلی ئیزەدی ئاوارە بکەن و لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەریان بکات.

هەلسوکەوتی بەو ڕەنگە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە مەترسیێکی گەورەیە لەسەر گەلی ئیزەدی هەرێمەکەیە کە لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا ژیان دەکەن. سوپای داگیرکەری تورکیا  لە بەعشیقا، دەوروبەری دەهۆک، زاخۆ کە ئیزەدییەکانی لێ دەژین، بڵاو بونەتەوە ، ئەوە وەک مەترسیێکی گەورە بۆ گەلی ئیزەدی دێتە ئەژمار.

لەسەر ئەو ئەساسە ئێمە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین  سنوورێک بۆدڕندایەتی حکومەتی فاشیشتی و تیرۆریست-ی ئەردۆغان دابنرێت.

ک-ش