لە عەفرین تەقینەوەیەک روویدا و چەندین چەتە کوژران

عەفرین کە لە ژێر داگیرکەریى رژێمى تورک دایە، تەقینەوەیەک تیایدا روویدا. لە تەقینەوەکەدا چەندین چەتە کوژراون و بریندار بوون.

تەقینەوەکە لە ناوەندی شاری عەفرین و لە ناو چەتەکاندا روویداوە و بەو هۆیەوە چەندین چەتە کوژراون و بریندار بوون، بەڵام ژمارەى چەتە کوژراو و بریندارەکان بە روونی دیار نییە.

لەبارەى هۆکاری تەقینەوەکە و چۆنیەتیى تەقینەوەکە و ئەنجامدەرانى تەقینەوەکەوە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

عەفرین لە ژێر داگیرکەریى دەوڵەتى تورک و چەتەکانیدایە. دەوڵەتى تورک لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ / ٣ی بەفرانبار دەستیکرد بە هێرشی داگیرکەرانەى بۆ سەر عەفرین و لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ / ٢٧ی رەشەمە عەفرینى داگیرکرد. لەو رۆژەوە هێرشی داگیرکەری بۆ سەر عەفرین دەستیپێکردووە تاوەکو ئێستا چەندین تاوانی جەنگ لەلایەن دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە لە دژی گەلی عەفرین ئەنجامدراون.

چەتەکانى دەوڵەتى تورک دانیشتوانى ناوچەکە تیرۆر دەکەن. دەوڵەتى تورک بنەماڵەی چەتەکانی لە ناوچەکانى تری سوریاوە گواستووەتەوە بۆ عەفرین و دیمۆگرافی و باری دانشتوانى ناوچەکەی گۆڕیوە. چەتەکانى دەوڵەتى تورک باخ و رەز و باخچەى گەلی عەفرین تاڵان دەکەن و هاووڵاتییان دەڕفێنن و بە ئەنقەست دەیانکوژن و تیرۆریان دەکەن.

ر.م