هه‌سه‌ده ئاماری هه‌فته‌ی ڕابردووی شه‌ڕی عه‌فرینی ڕاگه‌یاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری شەڕی هه‌فته‌یه‌كی نێوان هێزەکانی هەسەدە و سوپای داگیرکەری تورکیای ئاشکرا کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دێمۆكرات - هەسەدە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری شەڕی هه‌فته‌یه‌كی نێوان هێزەکانی هەسەدە و سوپای داگیرکەری تورکیای ئاشکرا کرد.
كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه لە ناوچەی عەین عیسای سەر به کانتۆنی گرێ سپی بە به‌شداری دەیان دەزگه‌ی ڕاگەیاندنی هەرێمی و جیهانی به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێدوور خەلیل، بەرپرسی گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی هەسەدە، ئاماری هه‌فته‌ی پێشووی «بەرخۆدانی سەردەم»ی بۆ دەزگه‌کانی ڕاگەیاندن ئاشکرا کرد ووتی: هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا و تیرۆریستەکانی ئەلقاعیده بە هەموو هێزی خۆیان بۆ سەر گەل لە هەرێمی عەفرین بەردەوامە.
«سەڕەڕای ئەوەی کە سوپای داگیرکەری تورکیا و هاوکارەکانی، بۆ هێرش کردنە سەر عەفرین سوود لە هەموو ئامێرێكی پێشکەوتووی سەربازی وه‌رده‌گرن و بە فڕۆکە و تانک گوند و ناوچەکانی عەفرین بۆردومان ده‌كه‌ن، بەڵام تا ئیستا نەیانتوانییوە به‌ره‌و پێشه‌وه بێن.»
ڕێدوور خه‌لیل ڕایگه‌یاند، تورکیای داگیركه‌ر نەیتوانیوە لە به‌رانبه‌ر بەرخۆدانی شه‌ڕڤانانی ئێمەدا سەرکەوتوو بێت، هەر بۆیە بە شێوازێکی هۆڤانە دەستی کردووە بە بۆردومانی ناوچەمەدەنییەکان و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی بەرچاو لە خەڵکی مەدەنی بوونەتە قوربانی کە لە نێو قوربانیاندا منداڵ هه‌ن.
به‌رپرسی گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سوپای داگیرکەر بەنیازە دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و گوندەکان چۆڵ بکات. هه‌روه‌ها وتیشی فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە بۆردومانی شوێنەوارە مێژووییەکانی ناوچەکە و كۆنترین پەرستگه‌ی مێژوویی لە رؤژهەڵاتی ناوینیان به ته‌واوی كاول كردووه.
ئاماری شه‌ڕی هه‌فته‌ی ڕابردوو ( ٢٦ ژانوییە\٩ی رێبەندان تاکو ١ی فێبرییە\١٦ی رێبەندان) بەم شیوەیە:
- سوپای تورکیای داگیركه‌ر لە هەموو لایه‌كی هەرێمی عەفرینه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر گوندەکان و ١٨٩٣ تۆپی جیاوازیان هاویشتووه.
- فڕۆکەکەنی سوپای تورکیا ٤٦٠ جار بۆردومانی شوێنە مەدەنییەکان و ئەو شوێنانەی کە شەری تێدابووە کردووە.
- كۆپته‌ر کۆبراكان، ١٥ جار هێرشیان كردۆته سه‌ر شوێنە مەدەنییەکان و بەرەی شەڕ.
- فڕۆکە سیخوڕییەکان بەبێ وەستان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دهسوڕێنەوە.
- سوپای تورکیا و چەتەکانی ئه‌لقاعیده لە دژی خەڵکی سیڤیل چەکی قه‌ده‌غه‌كراوی وەک «ناپاڵم» و «بۆمبی گۆشی»یان بەکارهێنا. هەروەها چەندین قوتابخانە و مزگەوتیان بۆردومان کرد کە بەو هۆیەوە ژماره‌یه‌كی بەرچاو لە خەڵکی سیڤیل شەهید و برینداربوون.
-هێزەکانی ئێمە وه‌ڵامی هەموو هێرشەکانیان دایەوە و تا ئێستا ٢٥٠ چالاکییان ئەنجام داوە.
- هەتاکو ئیستا ٤٣٧ سەربازی سوپای تورکیا و چه‌ته‌كانی کوژراون.
- لە بەرەکانی شەڕ، ئێستا ٣٢ ته‌رمی سەربازانی تورکیا کەوتوون کە تاکو ئێستا نەیانتوانیوە ته‌رمه‌كان بگوازنەوە.
- هێزه‌كانمان فڕۆکهیهكی سیخووڕی لە جۆری «درۆن»یان خستۆته خوارەوە. هەروەها ١٥ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیمان تێكشكاندووه كه له‌نێویاندا تانک و پانزێر هه‌یه.
- هێزەکانمان ١١ تانک و پانزێریان ته‌قاندۆته‌وه.
- هێزەکانمان دەستیان گرت بەسەر ڕێژه‌یه‌كی بەرچاو چەک و تەقەمەنی، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی لە جۆری دوڤپشک و پانزێرێك.
- هێزەکانی هەسەدە لە چەندین شوێندا ٧١ جار هێرشیان کردە سەر سوپای تورکیا، بەڵام به‌هۆی گرانی شەڕەکانەوە ئامارێکی دیار لە کوژرا و بریندارانی سوپای تورکیا لەبەردەستدا نییە.
- لەم شەڕانەدا ٣٤ شه‌ڕڤان له بەرخۆدانێكی گه‌وره‌دا، شەهید بوون.
- لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین، ٣٠ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، بە دەیان هاوڵاتیش بریندار بوون. لەنێو شەهیدەکاندا منداڵ هەیە.
- شه‌ڕڤانێكی ئێمە بە برینداری کەوتۆته دەستی دوژمن، چەند هاوڵاتییه‌كی سیڤیلیش لە لایەن سوپای تورکیا و چەتەکانیهوه ڕفێندراون.
ش. م