داواکاری بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش ڕەتکرایەوە
داواکاری پارێزەران لەدوای بڕیاری دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەروپا بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش ڕەتکرایەوە.
داواکاری پارێزەران لەدوای بڕیاری دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەروپا بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش ڕەتکرایەوە.
دوای بڕیاری دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش، پارێزەران سەردانی لایەنە بەرپرسەکانیان کرد، بەڵام داواکاریی ئازادکردنی دەمیرتاش ڕەتکرایەوە.
پارێزەران سەردانی داواکاری کۆماری ئەنقەرەیان کرد و داوایان کرد، دۆسیەکانی دەمیرتاش دابخرێن و ئازاد بکرێت. دادگای سزای سوڵحی حەوتەمی ئەنقەرەش بە بیانوی ئەوەی بریاری دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بە تورکی نەنوسراوە، داواکاریەکەی ڕەتکردەوە.
ف.ق