١٣ کەس کە لە ئەنقەرە دەستگیرکرابوون، دەستیان بە مانگرتن لەخواردن کرد

بۆ یادکردنەوەی ئیبراهیم کایپاکایا پێشەنگی کۆمۆنیستی تورکیا و شەهیدانی مانگی ئایار لە ئەنقەرە چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. پۆلیس هێرشی کردە سەر مەراسیمی یادکردنەوەکە و ١٣ کەس دەستگیرکرد. ١٣ کەسە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.

لە ئەنقەرە لە ٢٠ی ئایاردا بۆ یادکردنەوەی ئیبراهیم کایپاکایا دامەزرێنەری تیککۆ و شەهیدانی مانگی ئایار چالاکی ئەنجامدرا.

هێزەکانی رەنج و دیموکراسی کاتێک لە پارکی تەکمەزار کۆبونەوە، پۆلیس هێرشی کردە سەریان و ١٣ کەسی دەستگیرکرد.

ماوەی دەستەسەرکردنی ١٣ کەسەکە ٤ رۆژی درێژکرابووەوە و لە هەمانکاتدا پۆلیس هەڵیکۆتابووە سەر ماڵی ١٣ کەسەکە.

دەستگیرکراوەکان رایانگەیاند، ئەوان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ف.ق