١٤ گەنج کە بۆ شەرمەزارکردنی گەمارۆدانی مەخموردا چالاکییان کردبوو دەستگیرکران

پۆلیس بێرن ١٤ گەنجی دەستگیرکرد کە بەمەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی سەر مەخمور چالاکی نافەرمانی مەدەنیان ئەنجامدابوو.

گەنجانی کورد لە دژی گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور لەلایەن سوپای عێراقەوە، لە باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری بێرنی سویسرا چالاکی نافەرمانی مەدەنیان ئەنجامدا.

گەنجان بە دروشمی "مەخمور هەوارگەی ژیانە، بەرامبەر بە داگیرکردنی ژیان بوەستەرەوە" گەمارۆدانی مەخموریان شەرمەزار کرد.

کارمەندانی باڵیۆزخانەی عێراق پەیوەندیان بە پۆلیسی سویسڕاوە کرد و پۆلیسیش ١٤ گەنجان بە کەلەپچەکراوی دەستگیرکرد.

بزوتنەوەی گەنجانی کوردی ئەوروپا (تەجەشە) و تێکۆژن بۆ ئازادکردنی گەنجەکان داوای خاوەنداری و گوڕدان بە تێکۆشانیان کرد.