٢ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش سەپێنرا

بەهۆی لێدوانێکی پێشووی، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش سەپێنرا.

هێرشی قڕکردنی سیاسی

دانیشتنی دۆزی پەیوەست بە هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاش دەربارەی قسەکانی لە ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦، بەڕێوەچوو.

دانیشتنەکە لە دادگای مێرسین بەڕێوەچوو، دەمیرتاش لەڕێگەی سیستەمی دەنگ و ڕەنگەوە بەشداری دانیشتنەکەی کرد. هەروەها پارێزەرەکانی لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوون. دەربارەی ٤ تاوان، داوای سەپاندنی سزا بەسەر دەمیرتاش کرا. پاش بەرگری دەمیرتاش و پارێزەرەکانی، دادگا بڕیاری دا. دادگا بە پاساوی قسەکانی پێشووی، بەگشتی ٢ ساڵ و ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەر دەمیرتاش سەپاند.