٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە تۆرۆرنتۆ پیرۆزکرا

کوردستانیان لە شاری تۆرۆنتۆی کانادا، ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

کوردستانیان لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی گەلی کوردی دیموکراتی تۆرۆنتۆ و بە بەشداری سەدان کەس لە ناوەندی کۆمەڵگەی کورد پیرۆز کرد.

رێورەسمەکە بە یادکردنەوەی ئەو کەسانە کە لە تێکۆشانی شۆڕش و دیموکراسیدا شەهید بوون و بە خولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد.

دواتر سینەڤزیۆنێک لەبارەی تێکۆشانی ئازادی پەکەکە کە بە گروپێکی بچوک دەستی پیکرد، بەڵام ئێستا بووەتە ئیرادەی ملیۆنان کەس، نماشکرا.

بەشداربووان دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی پەکەکە، شەهید نامرن و ژن ژیان ئازادی'یان وتەوە.

هۆڵی رێورەسمەکە بە ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، یەپەگە، یەپەژە، پژاک، پاژک و هەپەگە و ئاڵا و وینەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد خەمڵێنرا.

'پەکەکە ژیانەوەی گەلی کوردە'

لە قسەکردنەکاندا کە لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجان پێشکەشکرا راگەیەندرا کە پەکەکە ژیانەوەی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستانە.

نوێنەری کەنەکە رایگەیاند، ئێدی کاتی ئەوە هاتووە، هەموو کورد کۆببنەوە و بانگەوازی لە کورد کرد کە یەکبگرن.

هاوسەرۆکانی ئەنجومەنەکە قسەیان کرد و باسی گرنگی پەکەکەیان کرد لە ژیانی کورداندا و ئاماژەیان بەوەکرد کە پەکەکە زمان و ناسنامەی هەموو گەلانی چەوساوە، گەڕان بەدوای ئازادە و کورد لێرە بەدواوە بە رۆحی پەکەکە تێکۆشانی فراوانتر دەکات.

ئاهەنگەکە بە وتنەوەی دروشم  و هەڵپەڕکێ و جۆش و خڕۆشەوە کۆتایی هات.

ف.ق