٤٥ مانگە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دەکرێت
چالاکیی دانیشتن کە لە ژنێڤ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە، گەیشتە ٤٥ مانگ.
چالاکیی دانیشتن کە لە ژنێڤ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە، گەیشتە ٤٥ مانگ.
ئەو چالاکییەی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤی سویسرا دەستی پێ کردووە، بەردەوامە. لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کاتی ئازادییە"، هەموو چوارشەممەیەک لە گۆڕەپانی نەیشن کە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێیە، چالاکیی دانیشتن ئەنجام دەدرێت.
لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا دیسانەوە تیشک خرایەسەر ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٤٣ مانگە زانیاری لەبارەیەوە نییە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان، لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە ڕەمەزان کزلکورت دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی کرد.
ڕەمەزان ڕایگەیاند لەڕێگەی گۆشەگیری ئیمراڵییەوە دەیانەوێت داگیرکاری کوردستان و قڕکردنی گەلی کورد ئەنجام بدەن.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، دژی داگیرکاری و قڕکردن لە چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەت لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، تێکۆشانی گەریلا بەردەوامە، گوتی: "گەریلاکانی ئازادی کوردستان دژی هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردن لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و چوار پارچەی کوردستان بەرخۆدانێکی داستانی ئەنجام دەدەن".
سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلا کرد و ڕایگەیاند وەک کوردستانیانی نیشتەجێی ئەوروپا، تا بەدیهاتنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتاییهێنان بە هێرشی داگیرکاری و قڕکردن، لە گۆڕەپانەکان دەبن.