٥٠٪ی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی تورکیا لە بەریتانیا دەنگیاندا
دەنگدانی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی تورکیا لە بەریتانیا کۆتایی هات و ٥٠٪ی دەنگدەران بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا کرد.
دەنگدانی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی تورکیا لە بەریتانیا کۆتایی هات و ٥٠٪ی دەنگدەران بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا کرد.
لە لەندەن، مانچستەر و لیستستیر شارەکانی بەریتانیا و ئیدنبورغی پایتەختی سکۆچیا، کۆتایی بە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاری تورکیا و باکوری کوردستان هات.
بەگوێرەی دەزگا و کۆردیناسیۆنی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە بەریتانیا، لە هەڵبژاردنەکانی پێشووتر زیاتر خەڵک بەشداری کردووە. رێژەی بەشداریکردنی ٥٠٪ بووە، لە کاتێکدا کە رێژەی بەشداریکردن لە ساڵی ٢٠١٨دا ٤٨٪ بووە.
لەگەڵ هەموو هەوڵێکی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە، چاوەڕێ دەکرێت رێژەی دەنگی پارتی چەپی سەوز لە بەریتانیا نەکەوێتە خوار رێژەی ٥٠٪.
رەنجەکە بە فیڕۆ ناچێت
ئیبراهیم ئاڤجی نوێنەری گیک – دەر لەسەر ناوی کۆردیناسیۆنی پارتی چەپی سەوز لە بەریتانیا قسەی کرد و وتی، " سەرکەوتن بەهۆی خەباتی هەڤاڵانیانە."
تورکان بوداک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کورد رایگەیاند،" هەڤاڵانمان و بە تایبەتی ئەندامانی کۆمەڵەکانی هەرێمی، دەزگا شۆڕشگێر و چەپ و عەلەوییەکان و گەلەکەمان رەنجێکی زۆریان کێشاوە. رەنجەکەیان بە فیڕۆ ناچێت. باوەڕم وایە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی سەردەکەوێت. پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵانمان لە میدیای ئازاد دەکەین."
ف.ق