هه‌ده‌په، ئه‌مه‌په، ئه‌هه‌په، هاڵكئه‌ڤله‌ری، سه‌مه‌فه، تیپ و تۆپ به بۆنه‌ی ١ی ئایار رۆژی یه‌كێتی، تێكۆشان و یه‌كگرتنی زه‌حمه‌تكێشان راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوی ئه‌و ٧ پارته سیاسیه‌دا ئه‌م بابه‌تانه هاتوون:
"ده‌سه‌ڵاتداری بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به هه‌بوونی خۆی بدات، له‌سه‌ر گه‌ل هه‌موو جۆره گوشارێكی زیاتر كردووه و ئۆپۆزسیۆنی سیستمیش گه‌ل له شه‌قامه‌كان ده‌كشێنێته‌وه و هه‌موو چاره‌سه‌رییه‌كان له سندوقه‌كاندا ده‌بینێت. به‌ڵام وه‌ك له هه‌مواری یاساكانی هه‌ڵبژاردندا ده‌بینرێت، نه سندوقه‌كان ئاسایشیان پارێزراوه نه هه‌ڵبژاردن. ئێمه ٧ پارتی سیاسی داوا له گه‌ل ده‌كه‌ین كه بۆ نان، دیموكراسی و ئازادی له ١ی ئایاردا بڕژێنه گۆڕه‌پانه‌كان. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌ل مسۆگه‌ر د‌كات شه‌قام، گۆِه‌پانه‌كان و تێكۆشانه.
به‌رخودانی ژنان له ٨ی ئاداردا ئه‌وه‌ی ده‌رخست. گه‌لی كورد به تایبه‌تی به سه‌دان هه‌زار كه‌س له پیَناو یه‌كسانی و ئازادی‌دا رژانه گۆڕه‌پانه‌كانی نه‌ورۆز و سه‌رهه‌ڵدانێكی شكۆداریان نیشان دا. ئێستا ده‌بێت ئێمه ئیلهام له به‌رخودانی ژنان له ٨ی ئادار و تێكۆشانی ملیۆنان كه‌س له نه‌ورۆز وه‌ربگرین و له ١ ی ئایاریشدا گۆڕه‌پانه‌كان بكه‌ین به ده‌ریای گه‌لان. یه‌كی ئایار ببێته گۆڕه‌پانی هه‌موو كه‌س، ره‌نجده‌ران و كرێكاران تێیدا داواكارییه هاوبه‌شه‌كانیان رابگه‌یه‌نن.
ئێمه هه‌ر ٧ پارت و رێكخراو بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كی ئایار به جه‌ماوه‌رۆی پیرۆز بكرێت داواكاری ئاراسته‌ی كۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیكاكان، رێكخراوه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان و پیشه‌یی ده‌كه‌ین. ئێمه پێشوه‌خته ده‌ست به كاوباره‌كان ده‌كه‌ین، له هه‌فته‌ی یه‌كی ئایاردا له هه‌موو كارگه و گه‌ڕه‌كه‌كاندا ١ی ئایار پیرۆز ده‌كه‌ین.
١ی ئایار رۆژی یه‌كێتی، تێكۆشان و یه‌كگرتنی ره‌نجده‌ران كه رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی كرێكارانه، له به‌رامبه‌ر سرمایه‌داری نێونه‌ته‌وه‌یی و دواكه‌وتوویی ده‌بێته پارچه‌یه‌ك له یه‌كگرتنی ئینته‌رناسیۆناڵ و تێكۆشان".
هـ . ب