گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ (رامین گارا) ئه‌ندامی كۆدار
رامین گارا ئه‌ندامی به‌شی ڕاگه‌یاندنی 'كۆمه‌ڵگای دیموكراتی و ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ( كودار)' درباره‌ی بزوتنه‌وه‌ی "ژن ژیان ئازادی" به ماڵپەڕی ڕادیۆ (زه‌مانه)ی وت: 'سیسته‌می فاشیستی ئێران هه‌وڵ ده‌دات بێ له پایه ناوخۆییه‌كانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له ئێران، بگره پایه به‌هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ئێران و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشی تێك بشكێنێ، بۆئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه له‌ده‌ستی ڕزگاریان ببێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نیه.'
ئەو ڕاپەڕینانەی کە لە ئێران‌دا دوای کوشتنی ژینا (مەهسا ئەمینی) لە لایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕوویاندا، بە ئاگاداربونی پێشه‌نگایه‌تی ژنان و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" له‌م ڕاپه‌رینه‌دا سەرنجی زۆرێک لە ڕۆشنبیران و شارەزایان و توێژه‌رانی بوارە جۆراوجۆرەکانی مرۆڤایەتی و پسپۆڕانی ڕاگەیاندنی به‌لای خۆیداڕاکێشا.
سەبارەت بە گرنگیی ڕاپەڕینەکان و ده‌رئەنجام و دەستکەوتەکانی، ئێمە چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ڕامین گارا، توێژەر و نووسەری کورد و ئەندامی بەشی ڕاگەیاندنی "کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆدار" ئەنجامدا. کۆدار سیستەمێکه ده‌توانین له‌خودی ده‌ستواژه‌ی (حیزب)واڵاتر بۆی بڕوانین، کە باوەڕی وایە بە پشتبەستن بە پارادایمی(نمونه‌ی باڵا)ی "کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ژینگەیی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان" لە چوارچێوەی کوردستان و ئێران‌دا، دەتوانرێت کۆمەڵگایەکی نوێ و دیموکراتیک به‌رهه‌م بهێنێت.
گارا له‌و باوه‌ڕه‌دایه کە "ژن، ژیان، ئازادی" هه‌ڵگری چه‌ند مه‌ودایه‌كی ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و توانیویەتی ببێتە ڕاپەڕینێکی شۆڕشگێڕانە و یەکێتی گەلان و نەتەوەکان و ڕوناكیه‌كی به ڕێگای گه‌شتن به ده‌رئه‌نجامی دیموكراتی و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌به‌خشێت.
هاشمی عەلی وه‌یسی: هاوڕێ گارا، تێڕوانینی ئێوە لەسەر ئەو شۆڕشە چییە کە لە ئێران و کوردستان ڕوودەدات و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له ئاستی گوتار و دروشمێك كه ئه‌م بزوتنه‌وه شۆڕشگێریه به ناونیشانی (ژن ژیان ئازادی) له‌خۆی ده‌گرێت چۆن دەستکەوتەکانی هەڵدەسەنگێنیت "؟
رامین گارا: كاتێک ژینا ئه‌مینی له نه‌خۆشخانه‌ی كۆچی دوایی كرد، گرته ڤیدیۆیه‌ك له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا بڵاو كرایه‌وه سه‌ره‌تا بهههڵە بڵاو كرایه‌وه، كه گوایه كۆمه‌ڵێك پزیشك و په‌رستار له هه‌ڵوێستێكی مرۆڤ دۆستانه‌دا گوڵ ده‌خه‌نه‌سه‌ر لاشه‌ی مردوی ژینا ئه‌مینی (هه‌رچه‌نده له دواییدا دەركه‌وت ئه‌و گرته‌یه هی چه‌ند ساڵێك له‌وه‌و پێشه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ژیناوه نیه) ئه‌م گرته‌یه كه‌شێكی سۆزدار و هه‌ستێكی به‌هێزی له‌نێو بینه‌راندا دروست كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌شاری سه‌قزی زێدی (ژینا) كچان و كوڕان به‌ناونیشانی هێمایه‌ك له كۆمه‌ڵه لاشه‌یه‌ك كه جه‌سته‌ی ژینا نوێنه‌رایه‌تی جه‌سته‌ی ئه‌وان ده‌كات، كه ده‌ستدرێژی و سته‌می له‌به‌رامبه‌ردا كرابوو. ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌و كه‌شه هه‌ستیاره‌ی، كه له نه‌خۆشخانه هاتبوه ئاراوه، هه‌ستی زۆربه‌ی خه‌ڵكی بزواند، و واتایه‌كی مه‌زنی به پاراستنی خۆد و هێمای(منه‌كان) یان (ئهوانهكان) كه له‌ژێر باری سته‌مدان به‌خشی. ئا لێره‌وه بو كه به گوتنی یه‌كه‌می ڕسته‌ی واتابه‌خش كه شێوه‌یه‌كی به‌م شۆڕشه به‌خشی هاتنه ئاراوه و دروشمه چهمكدارهكان داڕێژران.
له‌سه‌ر کێلی ژینا نوسییان "ژینا گیان تۆ نامری، ناوت ده‌بێته دروشمێك" دوای ئه‌وه ژنانی هه‌ڵچو له‌ڕۆحی شۆڕش و لاوانیش به مشتێكی گرمۆڵهكراو هاواریان كرد "ژن ژیان ئازادی" ئه‌م كچ و كوڕ و ژن و پیاوانه هه‌ر له‌خۆیانه‌وه ئه‌م دروشمه‌یان نه‌هێنایه زمان، ئه‌وانه كه‌سانێك بون كه له‌سوڕێكی گۆڕانكاری بیر و هزریان سه‌باره‌ت به (ژنانی شۆڕشگێر) له كوردستان و سه‌قز به‌ناونیشانی تاكێكی كوردی ژێر سته‌م تێپه‌ڕیون. كه‌واته ناكرێت بڵێین له‌خۆیانه‌وه ئه‌م دروشمه‌یان به‌ده‌مدا هاتبێت. ئه‌و دروشمه له ده‌یان زه‌مینه‌ی به‌هێزی شۆڕشگێرانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. له‌ئه‌نجامی گۆڕانكاری هزر و ئاگاییه‌كی ته‌واوه‌وه ئه‌و دروشمه‌یان وتوه‌ته‌وه و ده‌یانزانی كه پێشینه‌ی مێژوویی ئه‌و دروشمه له‌ڕوی چه‌مك و تیۆره‌وه چیه. به‌و جوڵه شۆڕشگێرانه و ڕاپه‌رێنه پڕ له شه‌یدایی و هه‌ڵچونه، هه‌م ئه‌و واتایه‌ی كه نوێنه‌رایه‌تی جه‌سته‌ی داگیركراوی لاوان و ژنان به ناونیشانی نه‌وه‌ی نوێ كه زۆرینه‌ی ته‌مه‌نیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌یه‌ی هه‌شتاكان و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و دروشمه‌یان باڵی به‌سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا كێشا، چونكه هه‌موو خه‌ڵكی ئێران له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌ڵگری هه‌مان ئازاری هاوبه‌ش بون. دوای ئه‌وه بینیمان كه هه‌ندێك له نوسه‌ران، ڕۆشنبیران و بیرمه‌ندانی به‌ئاگا وتیان، (له‌كۆتاییدا دروشمێكی پڕ واتا و چاك به‌رگوێمان كه‌وت) ئه‌وانه توانای تێگه‌شتن واتای تیۆری و زانستی شاراوه‌ی دروشمی (ژن ژیان ئازادی)ان بون.
بۆچی هه‌مویان له هه‌ر توێژ و كۆمه‌ڵێك هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌ڵچون و وروژان؟ چونكه ڕاپه‌ڕینه‌كه بۆ یه‌كه‌مجار له خواستی ئازادی و ویستی خه‌ڵكیه‌وه ده‌ستی پێ كرد، نه‌ك له‌پێناو بژێوی ژیان و كه‌مده‌رامه‌تی وه‌ك گرانی هاڵئاوسان ئابوری سه‌ری هه‌ڵدابێت. پێشتریش ده‌زانین كه له مانگی دی 1396 له‌به‌رامبه‌ر گرانی به‌نزیندا ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز بویه‌وه و دوای ئه‌وه به‌رفراوان بوو، به‌ڵام له‌سنوری ڕاپه‌ڕینێكی ساده تێنه‌په‌ڕێ و سیمای بزوتنه‌وه و شۆڕشێكی له‌خۆ نه‌گرت. ئه‌وه له‌ژێر ناوی (ژن و ژیان ئازادی) سه‌ریهه‌ڵدا زۆر جیاوازتر بوو و هه‌م تایبه‌تمه‌ندی بزوتنه‌وه و هه‌میش ڕاپه‌ڕینی له‌خۆ گرتبوو. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م سه‌رمه‌شق و ناونیشانه زۆر گرنگ نیه، گرنگ خودی كار و ئه‌و شۆڕشه‌یه كه ڕویدا. به‌تێڕوانینی من له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه ڕاوبۆچونی خۆیان نوسیوه جیاوازه. به لوژكی ڕه‌ش و سپی نه‌توانرێت شیكاری مه‌وداكانی ڕاپه‌ڕینی (ژن ژیان ئازادی) بكه‌یت. چونكه مه‌وداگه‌لێكی جیاوازی له‌خۆ گرتووه. هه‌ندێك كه‌س وه‌ك شۆڕشێك ئه‌م ڕاپه‌رینه په‌سه‌ند ناكه‌ن، هه‌ندێكی ترش به بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێری له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و هه‌ندێكی تریش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕاپه‌ڕینێك بوو به‌ڵام به سنوره‌كانی بزوتنه‌وه و شۆڕشگێڕی بوندا تێنه‌په‌ڕیوه.
به‌بۆچونی من، هه‌موو جۆره داڕشتن و نوسینێكی پێویست بۆ لێۆكڵینهوهی لایه‌نه فراوانه‌كانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه و ئامانجه‌كانی له‌به‌رده‌ستدایه. به‌واتایه‌كی تر له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران و كوردستان ڕویدا. هه‌م تایبه‌تمه‌ندی ڕاپه‌ڕین و بزوتنه‌وه‌ی بونی له‌خۆ گرت و هه‌میش شۆرشگێڕی. كاتێك سه‌رتاسه‌ری ئێرانی له‌خۆ گرت و زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان به یه‌كانگیریه‌كی ته‌واوه‌وه پشتوانی دروشم و داواكاریه‌كانیان كرد. كاتێك بینیمان كه له (به‌لوچ) ه‌وه بگره تا (كورد) و فارس و ئازه‌ری و...هتد یه‌كیان گرت. كاتێك خواسته‌كانیان گۆڕینی بنه‌ما ڕیشه‌ییه‌كانی ئه‌و ڕژێمه ، گۆرانكاری له بنه‌ما یاساییه‌كاندا، گۆڕینی ڕژێمی ده‌سته‌ڵاتدار و ئازادی هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاینه جیاوازه‌كان و به‌تایبه‌تتریش ژن بێت. ناتوانین بڵێین كه ئه‌مه شۆڕش نیه. تا ئه‌و ڕاده‌یه له پێشگهتن و كامڵ بون له شه‌قامه‌كاندا به‌ناونیشانی كرداری مه‌یدانی و دروشم و داواكاریه‌كان له‌م شۆڕشه‌دا به‌چاوی خۆمان بینیمان. له‌وانه‌یه به‌و ئاسته نه‌گه‌شتبێت كه بتوانێت ده‌سته‌ڵات بڕوخێنێت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها پێوه‌رێك نیه بۆ پێناسه‌كردنی شۆڕشێك. له‌ئێستادا له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگ شۆڕشه‌دا زه‌مینه‌ی گۆڕانكاری بنه‌ماكانی ئێران له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا فه‌راهه‌م كردووه، كه‌واته ئه‌مه بۆ خوی ده‌سته‌كه‌وته.
ئه‌و تێڕوانینه ساده‌یه‌ی كه ڕژێم سه‌ركه‌وتنی له سه‌ركوتكردنه‌ی ئه‌م شۆڕشه‌دا به‌ده‌ست هێناوه و چیتر شۆڕشی (ژن ژیان ئازادی) كۆتایی پێ هاتووه، له‌ڕوی زانستی كۆمه‌ڵناسیه‌وه زۆر هه‌ڵه‌یه. ئه‌م شۆڕشه له هه‌سته‌وه بگره تا كردار كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی ته‌واوی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران له‌هه‌ر خاڵێكی جوگرافیایی ئه‌م وڵاته‌دا كردووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بوه‌ته شۆڕشێكی جیهانیش. كه‌واته چیتر ئێران ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه. چونكه خاڵی گۆڕینی بنه‌ماكان كه چه‌ندین ده‌یه‌یه گفتوگۆی له‌سه‌رده‌كرێت و ڕاو و تێڕوانینی جیاواز خراوه‌ته ئاراوه. له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م شۆڕشه‌دا ده‌ركه‌وت كه خه‌ڵك شه‌رعیه‌تی له سیسته‌می فاشستی ئیران وه‌رگرتووه‌ته‌وه. ده‌ركه‌وت كه ته‌واوی خه‌ڵكی ئێران خوازیاری گۆڕینی دیموكراسین له ئێران‌دا، ئه‌وه‌ش له ڕه‌گه‌زی گۆڕانكاری بنه‌ما هزریه‌كانی وه‌ك زمینه هه‌ست، هزر و هزرگهرایی و بگره له‌زۆر بواری كرداری بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگیش ئاماده كردووه. كه‌واته ده‌ستكه‌وت گه‌لێكی به‌هادار له‌خۆ ده‌گرێت. له‌مڕۆدا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان، ئۆپۆزسیون و لاوان و ژنان ده‌توانن به ئاسوده‌یی به‌پشت به‌ستن به‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاینده‌یه‌كی دره‌وشاوه هه‌نگاو بنێن و به‌رده‌وامی به شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی خۆیان له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه بده‌ن. له‌وانه‌یه كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه له شۆڕشه‌كاندا ڕوبدات و هه‌ندێ كاتیش ڕاوهستانێك له‌نێو لاوان و ژناندا ڕوو بدات، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له‌ناكاو نیه، به‌ڵكو پرۆژه و ڕه‌هه‌نده‌كانی شۆڕشێكه كه له‌وانه‌یه چه‌ند مانگ یان چه‌ند ساڵ درێژه بكێشێت تا ئه‌و كاته‌ی هه‌لێك بێته پێشه‌وه كه گۆڕانكاری له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
هه‌روه‌ك چۆن ئاگاداری، ئه‌م بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕیه له‌ناو ئێران و له‌نێو نه‌ته‌وه جیاوازه‌كاندا یه‌كێتیه‌كی هێناوه‌ته بون تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌توانین بڵێین له مێژووی شۆڕش و ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران‌دا بێ پێشینه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌ش زۆرێك له نوسه‌ر و توێژه‌رانی سیاسی هاندا زیاتر له‌سه‌ر زمینهی مێژوویی و شۆڕشگێڕی ئه‌م بزوتنه‌وه و ئامانجه‌كانی بنوسن. ئێوه به‌ناونیشانی كه‌سێك كه له‌م زه‌مینه‌یه‌دا توێژینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی خۆتان له‌چه‌ند گوتارێكدا خستووه‌ته ڕوو، به‌چ شێوه‌یه‌ك شیكاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م زه‌مینه‌یه ده‌كه‌ن كه هاتووته ئاراوه تا باشتر بتوانین په‌یبردنێكی دروست و مێژووییمان سه‌باره‌ت به‌م شۆڕش و بزوتنه‌وه‌یه هه‌بێت؟
رامین گارا: هه‌ر له‌سه‌رتای ئه‌و شۆڕشه‌وه هه‌موان هه‌ر له ڕۆژنامه‌وانه‌وه بگره تا توێژه‌ر و ڕۆشنبیر و مامۆستای زانكۆ و ...هتد به‌دوای مێژوو و چه‌مكگه‌لێكی تیوری و كرداری(ژن ژیان ئازادی) دا ده‌گه‌ڕان. دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وان بوه هۆی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینهوهگهلێكی به‌هادار بێته ئه‌نجام و ده‌رئه‌نجامه‌كانی له شێوه‌ی گفتوگۆ، پێشكه‌شكردنی تێڕوانینی جیاواز سه‌باره‌ت به‌هه‌مان ئه‌و دروشمه و به‌هۆی خێرا بڵاوبونه‌وه‌ی له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌كه‌نه‌لۆژیای پێشكه‌وتوی په‌یوه‌ندیه‌كان، بگاته هه‌موو كه‌سێك. هه‌موو ئه‌مانه هه‌م مه‌شقی هزری و هه‌میش كرداری بوو بۆ هه‌موو توێژه‌كان. سیسته‌می فاشیستی ئێرانیش توانای ڕێگری كردنی ئه‌م ڕه‌وته‌ی ده‌ست گه‌شتن به زانیاری و هه‌واڵه‌كانیان نه‌بوو و نه‌یانتوانی ڕێگریهكی ته‌واویان لێ بكه‌ن.
له‌وانه‌یه (ژن ژیان ئازادی) له ئێران‌دا چه‌مكێكی تازه بێته به‌رچاو، به‌ڵام له‌نێو كورده‌كاندا چه‌ندین ده‌یه‌یه هه‌ڵگری مێژوو و فه‌لسه‌فه و كردار و جه‌نگ و ژێرخانی سیسته‌مێكی به‌رفراوان بووه و هه‌یه. ساڵەهایه لهسهرژێر بنه‌مای هه‌مان واتا و كاركردن دژی دوژمنانی فاشیست ئێران، توركیا و سوریا و عێراق و بگره هه‌رشوێنێك كه كوردێك بونی هه‌بێت. جه‌نگێكی چاوه‌ڕوانكراو له‌ئارادایه. چه‌ندین ده‌یه‌یه له كوردستاندا جه‌نگاوه‌ران و شۆڕشگێرانی كورد سود له چه‌مگه‌لی كرداری (ژن ژیان ئازادی) بۆ ڕێنیسانسێكی نوێ سودی لێ وه‌رده‌گرن. هه‌ر له هێزی پارتیزانی و گه‌ریلایی كورد بگره تا ڕاپه‌ڕین شاره‌كانی ده‌یه‌ی ڕابردوو، زهمینهگهلی یه‌ك ڕێنیسانس فروانتر له شۆڕشێك كه ده‌توانێت پانتایی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌خۆ بگرێت و بۆ گه‌شتن به‌م ئاسته ڕه‌ج و چه‌رمه‌سه‌ریه‌كی زۆریان كێشاوه. هه‌زاران جه‌نگاوه‌ر له‌و پێناوه‌دا كراونه‌ته قوربانی، لهناوهاخنی ئه‌م دروشمه‌دا پارادایمی "نمونه‌ی باڵا"ی (كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك-ئیكولوژی "ژینگه‌ناسی" له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی ژن) له‌خۆ ده‌گرێت. كه‌واته به سانایی ناتوانی به‌لایدا تێپه‌ڕی و مێژووی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه به‌و چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوی ئێران سنوردار بكه‌ی. خواستی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوازی كورد ئه‌وه بووه و ده‌بێت كه هه‌م ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی خۆی بكاته هی گه‌لانی ناوچه‌كه و گه‌لانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سنوره. پێوسته كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خۆی بكاته خاوه‌نی ئه‌م دروشم و فه‌لسه‌فه‌یه كه ئه‌م ڕوداوه له ئێران‌دا ڕویداوه و ئێستاش به به‌شداری دیموكراتیانه‌ی زۆربه‌ی گه‌لانی ئێران، دروشمی (ژن ژیان ئازادی) له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی ژیانیدا په‌یوه‌ست ده‌كرێت به‌وانه‌وه و هیچ حیزبێك ناتوانێت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی قورخی بكات.
له بنه‌چه‌دا ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه كه دروشمێكی وا ببێته میراتی هه‌موو كۆمه‌ڵگا كه له‌ئێراندا ئێستا وای لێ هاتووه. له ئێرانیشدا مێژوویه‌كی له‌و ڕوتهدا بۆخۆی تۆمار كرد و كه‌سانێكیش گیانیان له‌و پێناوه‌دا كرده قوربانی. له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌م ثێشهنگایهتی ژنی كورد و هه‌میش كۆمه‌ڵگای كوردی كه ده‌یان ساڵه چه‌رمه‌سه‌ری زۆری له‌و پێناوه‌دا چێشتووه بونهتهدا داهێنه‌ری ئه‌م رێبازه و سه‌ركوتكردنی سه‌ر شه‌قامه‌كان ناتوانێت كۆتایی به مێژوویه‌كی وا و ڕه‌هه‌نده ڕێنیسانسهكانی بهێنێت. ئه‌وه ڕێنیسانس (سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین و هه‌ستانه‌وه‌ی) ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له سنوره‌كانی لایه‌نی كرداری و تیوری له‌خۆ ده‌گرێت، تێڕوانینی سه‌ركوتكردنی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتی ئێرانه‌وه زۆر هه‌ڵه‌یه. هه‌موو ئێران و هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوڕا و كۆكن له‌سه‌ر ئه‌م گۆڕانكاریه ڕیشه‌ییانه. تاران كاتێك توانای سه‌ركوتكردن ته‌واوی شۆڕش و بزوتنه‌وه‌ی (ژن ژیان ئازادی)هیه كه له هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌م گۆڕانكاریه ڕیشه‌ییه ئاوسه سه‌ركوت بكات. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ڕژێمی فاشیستی ئێران هه‌وڵ ده‌دات بێ له پایه ناوخۆییه‌كانی ئه‌م شۆڕشه له‌ئێراندا، بگره پایه به‌هێزه‌كانی دره‌وه‌ی وڵات و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشی له‌ناو ببات تا بۆ هه‌میشه له‌ده‌ستی ڕزگاریان ببێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نیه. كه‌واته ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م شۆڕشه به‌شێكی له‌ناو ئێران و به‌شێكیشی له‌وڵاتانی دراوسێدا شێوه‌یه‌كی به‌خۆی به‌خشیوه و به‌و ئاسانیه له‌ناو ناچێت.
هه‌ر به‌و شێوه‌ی ئاگادارن له ئاستی ڕوداوه‌كانی ئۆپۆزسیوندا، كاردانه‌وه‌یه‌كی جیاواز په‌یوه‌ست به‌م بزوتنه‌وه و ڕاپه‌ڕینه‌ی خه‌ڵك پیشان ده‌درێت و زۆرێك له ڕوداوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌م بزوتنه‌وه‌یه مامه‌ڵه‌یه‌كی جیاوازیان هه‌بوو و له‌زۆربه‌ی بارودۆخه‌كاندا به‌پێچه‌وانه‌ی خواسته باڵا و رادیكالی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ڕه‌فتار كراوه. كه خواستی دیموكراسی ڕادیكالی باڵا و پێشه‌وایانه‌ی خوی له‌ئاستی شه‌قام و بزوتنه‌وه‌ی ڕێكخستندا خۆی نیشان داوه. ئێوه ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه ئاست نزمه‌ی زۆربه‌ی ڕوداوه‌كان به‌چ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌م مامهڵانهو كاردانه‌وه‌كانیان بوه‌ته هۆی درز و چه‌ند به‌ره‌یی له‌نێو خودی ئه‌م ڕاپه‌رینه ئۆپۆزسیونیهدا دروست ببێت.
ڕامین گارا: به‌له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی شۆڕشێكی واتادار كه بڕیاره له‌ڕوی هه‌موو مه‌وداكانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئایدۆلۆژی، فه‌رهه‌نگی، ایكۆلوژی"ژینگه‌ناسی) و به‌تایبه‌تتر ئازادی ژن، بێ كه‌م وكوڕ بێت، هه‌ر حیزب، ڕه‌وتی ئوپۆزسیونی و ڕێكخستن، هه‌لومه‌رجی بۆ به‌خاوه‌نداری كردنی شۆڕشی (ژن ژیان ئازادی) نیه. زۆرێك له حیزب و بزوتنه‌وه ئۆپۆزیسیونهكان، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی كه‌موكوڕیان هه‌یه و هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یان نیه كه بتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌م شۆڕشه‌دا مامه‌ڵه بكه‌ن. ته‌نها یه‌ك حیزب یان ڕێكخراو و ڕه‌وتێكی ئۆپۆزسیونی كه هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی حیزبه ده‌توانێت بانگه‌شه‌ی پێشه‌نگایه‌تی ئه‌م شۆڕشه‌ی هه‌بێت. مه‌به‌ستم له تایبه‌تمه‌ندیه ته‌واوه‌كان ئه‌وه‌یه كه یه‌ك حیزب ده‌بێت له ڕوی سیاسی، ڕێكخراوه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیسته‌می، پێكهاته‌ی بزوتنه‌وه، پێكهێنانی سیسته‌مێك و ساختاری كراوه و فره ڕه‌هه‌ندانه گه‌شی كردبێت.
بۆ نمونه ئۆپۆزسیونی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆرێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌م پێدان تێدا نیه، كه‌واته كه‌م و كورتی تیایه، حزبێكی شۆڕشگێڕی یا سیسته‌مێكی ڕێكخراوی شۆڕشگێڕی پێوسته بۆ ئامانجی به‌دی هێنانی ئه‌م شۆڕشه له ئێران‌دا، هێزی پارتیزانی هه‌بێت، له‌ڕوی پێكهاته‌ی ڕێكخراوه‌ییه‌وه له هه‌زاران مرۆڤی چالاكی سیاسی له‌نێو خه‌ڵك و ڕێكخراوه‌كاندا هه‌بێت تا بتوانرێت ناوی حیزب و ڕێكخراوهێكی ته‌واو و بێ كه‌م و كورتی لێ بنێین. كاتێك ئۆپۆزسیون چه‌پ و راستی ئێران و هه‌ندێك له حیزبی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له‌و گۆشه نیگایه‌وه ته‌واو نین، كه‌واته كاردانهوهكانیشیان لاواز ده‌بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه ڕه‌فتاری دهستهڵاتخوازهكان زیاتر له گروپێكی هانده‌ران نیشین پێك دێن و كار ده‌كه‌ن و ناچار ده‌بێت ده‌ست به‌دامێنی هێزه ده‌ره‌كی و ده‌وڵه‌تانی خاوه‌نی هه‌ژموون ببێت كه كاریگه‌ریان له گۆڕانكاریه‌كانی ئێران‌دا هه‌یه. ئه‌وانه خودی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایدۆلۆژی، پارادایمی(نمونه‌ی باڵا) و بگره سیستهمیشیان نیه. ئه‌م هه‌ژاری حیزبی و ڕێكخراوییهیان ئه‌وانی له‌به‌رامبه‌ر سیسته‌مێكی سه‌رتاپا پڕچه‌ك و به‌هه‌موو كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ركوتكردن، زۆر لاواز خۆی پیشان ده‌دات. كاتێك بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری نه‌بێت، كاتێك توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت ئه‌ندامانی خۆی له خودی ئێران‌دا بنێرێته ناو چین و توێژه‌كانه‌وه. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت پێشه‌نگی شه‌قامه‌كان نین. شه‌قامیش به ئاشكرا ئه‌م خواست و چاوه‌ڕوانیه‌ی له حیزبی ئۆپۆزیسیونێكی ته‌واو تا ئێستا چه‌ند جارێك ڕاگه‌یاندووه. حزب و ڕێكخراوێكی ئۆپۆزیسیونی ئاوا ته‌واو ته‌نها له‌لای كورده‌كان ده‌سته‌به‌ره.
له‌ئاستی ئێران‌دا بێگومان تا ئێستا گوتاری چه‌پگه‌را و شیكاریهكانیان، به‌رنامه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان به‌هه‌موو كه‌موكوڕی و لاوازیهكانیانهوه به‌نه‌رخ دێته به‌رچاو. هه‌ڵبه‌ت پێوسته ئه‌م حیزبه چه‌پگه‌رایانه‌ی ئۆپۆزیسیونی ئێرانیش مه‌وداكانی ڕێكخراوایی خۆیان ته‌واوتر بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ناته‌واویه‌ی چه‌پگه‌راكان بوه‌ته هۆی چۆڵبونی گۆڕه‌پانه‌كان بۆ دهستهڵاتخوازهكان و زۆرێك له ڕاستڕه‌وه‌كانی دژه دیموكراسی. ئه‌م بۆشاییانه زیان به پایه‌ی دره‌كی شۆڕشی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌نێت.
كاتێك ده‌بینم كه بڵاوكراوه‌ی ئۆپۆزیسیونی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ته‌واوی خواستی خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام بۆ نمونه: میلله‌ته جیاوازه‌كان، زمانه جیاوازه‌كان، ژنان، لاوان، زۆربه‌ی چین و تویژه‌كان نیه. ناخود ئاگا شه‌قام بڵاوكراوه‌یه‌كی وا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه. كاردانه‌وه‌ی گشتی له هه‌فته‌كانی ڕابردوودا ڕیفراندۆمێك بوو بۆ نه‌خێر بۆ بڵاوكراوه‌ی ده‌سته‌ڵاتخواز و ڕاست ڕه‌وه‌كان بوو. بڵاوكراوه‌كانی ناوخۆی وڵات زۆر باڵاتر ده‌نوسرێن و بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت چاوه‌ڕێ ئه‌وه بكه‌ی كه وڵاوكراوهی ناڕون و داخراوی جۆرج تاون له‌لایه‌ن خه‌ڵكیه‌وه په‌سه‌ند بكرێت؟!
له مانگه‌كانی ڕابردوودا گوتارێكی زۆری تایبه‌ت یه‌كێتی ئۆپۆزیسیون و نه‌ته‌وه‌كان هاته ئاراوه. به‌ڵام ئێمه وه‌ك كۆدار چاودێری هه‌موو گۆڕانكاری و ڕوداوهكانمان كرد و بینیمان كه ئۆپۆزیسیونی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌باتی شه‌قام گه‌ل پشت به ده‌وڵه‌تانی ههژمونگهراكانی جیهان ده‌به‌ستێت. ئاشكرا بوو كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته ههژمونگهرایانهش به‌پێی خواست ئۆپۆزیسیون خوازیاری ڕوخانی ده‌سته‌ڵاتی نه‌بوو. ئێمه دژی هه‌موو ئه‌مانه بوین. به‌هۆی پشت به‌ستنیان به ده‌وڵه‌ته ههژمونگهراكان، به پله‌ی یه‌كه‌م خوازیاری ئاماده‌بونی هێزی سه‌ربازیان و له‌شكریان له‌ناو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بوو. هێزی ئۆپۆزیسیون له ده‌روه بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات نه‌گواسترایه‌وه. ئه‌م بڕوا بهخۆبونهشیان هه‌ر له‌ساتی یه‌كه‌مه‌وه لهبونایهتی ئه‌واندا به‌رجه‌سته نه‌كرا، چونكه ده‌یانزانی توانای ئه‌وه‌یان نیه. هه‌موو ئه‌مانه بوه هۆی ئه‌و به‌رنامه خراپ و سهرگهردانیهدا ناتوانن هه‌موو زۆربه‌ی ئۆپۆزیسیون له‌ناو هاوپه‌یمانیه‌كی دیموكراتیك‌دا كۆ بكه‌نه‌وه. تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخ به‌و شێوه بێت. هاوپه‌یمانیش پێك نایه‌ت.
هه‌ر به‌وشێوه‌ی ئاگادارن له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان ڕوبه‌روی قه‌یرانگه‌لێكی مه‌زن بوینه‌ته‌وه كه ڕۆڵی وێرانكه‌ر و داگیركه‌ره زلهێزه‌كانی له‌م بواره‌دا جیهان له‌هیچ كه‌سێك شاراوه نیه. تێڕوانینی ئێوه سه‌باره‌ت به‌م بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕی و ئامانج له‌ناو خودی ئێران‌دا(به له‌به‌رچاوگرتنی مێژووی ئێران و وڵاتانی ناوچه‌كه) چیه؟
ڕامین گارا: له‌ئێستادا دوو وڵات له ئاستی جیهاندا ڕوبه‌ڕوی ئه‌م هه‌ڵپژانه له ئاستی گۆڕانكانی ڕیشه‌ییه‌دا بونه‌وه‌ته‌وه: یه‌كێكیان ئێرانه و ئه‌وی تریان فه‌ره‌نسایه. ده‌زانین له هه‌ردوو وڵات‌دا خۆپیشاندانی تێدا ڕوو ده‌دات. فه‌ره‌نسا پێنج جار گۆڕانكاری له‌وڵاته‌كه‌یدا هاتووه‌ته ئاراوه. له‌وانه‌شه به پێویستی ده‌بینن كه له كۆماری شه‌شه‌میشدا هه‌مان شت ڕو بدا. ئه‌وه زۆر به‌هاداره چونكه كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كان له‌به‌رامبه‌ر قه‌یران و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ڕوبه‌روی مرۆڤایه‌تی ده‌بێته‌وه بێده‌نگ نابن. ئه‌گه‌ر له ئیران و فه‌ره‌نسا دا گۆڕانكاری مه‌زنی شۆڕشگێری ڕوو بدات، ته‌واوی جیهان ڕوبه‌ڕوی قۆناخێكی نوێ له گۆڕانكاریه ڕیشه‌ییه‌كان ده‌بێته‌وه.
ئه‌م دوو وڵاته له‌ئاست جیهاندا زۆر گرنگن. فه‌ره‌نسا له ئه‌وروپا و ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا لانكه‌ی شۆڕشهكانن. ئێران هه‌میشه وڵاتێكی شۆڕشگێر بووه. له‌لاكه‌ی تره‌وه ئیسرائیلیش ڕوبه‌ڕوی خۆپیشاندانه دیموكراتیه‌كان بووه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئۆپۆزیسیون ئه‌وێ هۆكاری خۆپیشاندانه‌كانیان ئاشكرا نه‌كردووه. ئه‌وان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه بابه‌تی سه‌ره‌كی بابه‌تی ده‌ستگای دادوه‌رییه، به‌ڵام واش نیه، چونكه بابه‌تی سه‌ره‌كیان، به‌رپاكردنی ئه‌و جه‌نگه ههڕهشهئامێزانهیه كه ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت به‌رپای بكات كه له‌وانه‌یه ته‌واوی وڵات ڕوبه‌ڕوی عه‌ره‌به‌كان بكاته‌وه. له ئاستی ناوه‌ندا ڕوداوه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسا، ئێران و ئیسرائیل، بێ له‌به‌رچاوگرتنی جه‌نگی ئۆكراین كه كاره‌ساتباره، بونی كورده‌كان و شۆڕشه‌كانیان كه چوار وڵاتی ئێران و توركیا و عێراق و سوریا زۆر به‌قوڵی گرفتار كردووه. خۆ نوێنی ده‌كات. له بنه‌ڕه‌تدا كورده‌كان له گۆڕانكاری ناوچه‌كه و جیهانیش ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن، چونكه هه‌م ڕوبه‌ڕوی گۆڕانكاری هزری و هه‌میش كرداری بونه‌ته‌وه. به‌ڵام خاوه‌ن هێز و سه‌رمایه‌داری جیهانی به‌م ئاسانیه دان به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كوردا نانێت. هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌شاراوه‌یی بیهێڵنه‌وه و په‌رده‌پۆشی بكه‌ن. چۆنیه‌تی گۆڕانكاری هزر و كرداری له كوردستان له‌ئاستێكی به‌رزتر له ئێران و فه‌ره‌نسادایه، چونكه شۆڕشی كوردان له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه بێ كه‌م و كوڕیه. له‌هه‌مان كاتدا كاریگه‌ری خه‌باتی ئه‌م چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوی كوردان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێرانه‌وه نكوڵی ده‌كه‌ن نادادپه‌روه‌رانه‌یه. بگره ده‌توانین به بوێریه‌وه بڵێین كه ئه‌گه‌ر خه‌بات و شۆڕشی كورده‌كان سه‌ركه‌وێت، گاریگهریهكانی له ئاستی جیهاندا له شۆڕشی ئوكتۆبه‌ری ڕوسیا زیاتر ده‌بێت. شۆڕشی مه‌زنی فه‌ره‌نسا و دوای ئه‌ویش شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری ڕوسیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان هه‌بوو. ئه‌مڕۆش شۆڕشی كوردان له‌هه‌مان ڕه‌گه‌ز و له‌وانه‌یه له‌وان باڵاتر كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر جیهان دا‌نێت. بابه‌تی كۆبانی زۆر به‌جوانی هه‌موان بینیان و ئه‌مڕۆش ئه‌فسوناوی و هه‌رای شۆڕشی(ژن ژیان ئازادی) له ئێران‌دا به‌چاوی خۆمان ده‌بینین. ئه‌وه هێمایانه نابێت به سانایی بۆیان بڕوانین و بهكهمتهرخهمیهوه به‌لای تێنه‌په‌ڕین. توێژه‌ر و بیرمه‌ندێكی زیره‌ك و به‌توانا پێویست ده‌كات ئاگاداری ئه‌م گوتاره ڕیشه‌ییانه بێت و به‌جوانی بیانبینێت.
به‌شێوه‌كی گشتی ده‌بێت بڵێین كه گۆڕانكاری ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی هه‌ژمونگه‌رای جیهانی كه له‌ڕێی جه‌نگ و ێرانیهوه چونه‌ته هه‌ر وڵاتێكه‌وه، ناتوانێت بڵێین ئه‌وه تاكه ڕێگاچاره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. به‌تایبه‌تی له‌ساڵی 1990 ئه‌م ڕه‌وته كاره‌ساتباره به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وامی به سیاسه‌ته‌كانی داوه و به‌رده‌وام ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی ئێرانیش به‌هه‌مان سیاسه‌ت كوشت و كوشتار و وێران بكات. تاكه ڕێگا، فه‌راهه‌م كردنی گۆڕانكاریه دیموكراتیهكانه هه‌ڵبه‌ت به پشت به‌ستن به شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قامه‌كان. نا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته هه‌ژمونگه‌را و وڵاتانی به‌رژه‌وه‌ندی خواز، به‌ڵكو به‌ڵێ بۆ (هه‌روه‌زی"هاوبه‌شی دیموكراسی" و شۆڕشی گه‌لان) كه ته‌نها بژارده‌ی ڕاسته بۆ ڕزگاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێرانه. تاكه رێگای ڕاست بۆ ئۆپۆزیسیونی ئێران هه‌م یه‌كێتی كرداری و هه‌میش ڕێكخراوهییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كاتێك هێزی به‌رگری ڕوایان كه‌م و كورتی تیا بێت یان هه‌ر له‌بنه‌چه‌وه بونی نیه، نه‌ك ته‌نها توانای به‌گری كردنیان له شه‌قامی ڕاپه‌ڕیو نیه، به‌ڵكو بگره توانای ئه‌وه‌شیان نیه به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن، هه‌رچه‌ند هاوپه‌یمان و یه‌كێتی نێوان حیزبه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئێران زۆر پێویسته، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌و ئاسته‌شدا لاواز ده‌ركه‌وتنی حیزبه‌كان به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانرێت به هاوپه‌یمانیه‌كی ئاوا به‌هێزیان هوادار بین.
چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه پهرتوازهیی ئۆپۆزیسیون ئێرانی ئه‌مڕۆ ڕێگر بووه له‌به‌رامبه‌ر هاوپهیمانیهكاندا. كه‌واته ئێمه وه‌ك كۆدار له‌وباوه‌ڕه‌داین، هێزی دیموكراتی پێوستیه‌كی چاره‌نوس سازه و ده‌بێت ئه‌م هاوپه‌یمانیه بهێێنه ئاراوه و چه‌پگه‌را و دیموكراته‌كانی ئێران زۆر باشتر له ده‌سته‌ڵاتخوازان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌توانن له‌م ڕه‌وته‌دا كار ساز بن. نابێت پشت به‌ستن به وڵاتانی هه‌ژمونگه‌را و لۆبیه‌كانی ئه‌م و ئه‌و له‌پێش پشت به‌ستن به هێزی شه‌قام دابنرێت. لاوازی ئۆپۆزیسیون ئه‌وانی له شه‌قامه‌كان دروخستوهتهوه و له ده‌وله‌ت و لۆبیهكان نزیكیان ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵبه‌ت ئۆپۆزیسیون هیچ سودێك له‌مانه‌شه‌وه به‌ده‌ست ناهێنیت. ئێران ڕوبه‌ڕوی فره‌ڕووی گۆڕانكاریه دیموكراتیه‌كان بووه‌ته‌وه و ئۆپۆزیسیونی دیموكراتخواز و چه‌پگه‌راكان هه‌ردوكیان ناچارن وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دۆخه بن. بێ له‌وه هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌كی تر نیه. به‌بۆچونی من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تائێستا ئۆپۆزیسیونی چه‌پگه‌را به‌هۆی ڕاستڕه‌و و وڵاته ههژمونگهراكاناوه گۆشه‌گیر كراوه، هه‌رچه‌ند لاوازیش دێنه به‌رچاو و تا ئێستا هه‌ڵوێستێكی به‌هێزیان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌م هێڵی ڕه‌وتی خۆیان پاراستووه، بۆیه ده‌توانن هاوشانی ئێمه له ڕه‌وتی(هێڵی سێیهه‌م) كه نه وابه‌سته‌ی ده‌وڵه‌ته ههژمونگهراكانه و نه وڵاته خۆپارێز و فایشتی ناوچه‌كه‌یه و ئه‌م هێڵه كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت. ڕودانی ئه‌مه‌ش به‌واتا یه‌كگرتنی سێ هیزی دیموكراتیك و چه‌پگه‌را و كۆدار ده‌بێت ڕوبدات، ئه‌گینا ئه‌سته‌مه هیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌ئێراندا ڕوو بدات یان به‌لاڕێدا ده‌برێت.
به‌ئاگادار بون له‌وه‌یكه به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له ئاستی به‌رزی وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا هاوتوه‌ته ئاراوه له‌سه‌ر بنه‌مان یه‌ك ڕه‌نگ كردنی نه‌ته‌وه و ئه‌تنیكی زمان و ئاینه جیاوازه‌كان چ له‌ڕوی جینوسایدی فیزیكیه‌وه، چ فه‌رهه‌نگی و ...هتد بوه، ئه‌م جۆره گوتار و لێدوانهكانیشمان كاری گه‌یاندووه‌ته ئاستێك له زۆر بابه‌تدا به‌ئاسانی ناتوانین جۆری تێروانینی ئه‌و ڕه‌وتانه‌ی ئۆپۆزیسیون كه خۆیان به جێگره‌وه ده‌ناسێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا له‌یه‌ك جیا بكه‌ینه‌وه. به‌سانایی ده‌توانین بڵێین ئامانجی به‌شی هه‌ره زۆری ئۆپۆزیسیون به‌ده‌ست هێنانی ده‌سته‌ڵاته یان ده‌سته‌ڵات گرتنه ده‌سته. له دیدی ئێوه‌وه ئایا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه توانا و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت كه تێڕوانین و ئۆپۆزیسیونێكی وا تێپه‌رێنێ؟
ڕامین گارا: به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشی(ژن ژیان ئازادی) له‌ڕوی چه‌مكی تیۆری و كرداریه‌وه ده‌توانین بڵێن پێكهاته‌یه‌كی ته‌واوه، توانا و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت ئه‌م جۆره تێڕوانینانه تێپه‌رێنێت، به‌ڵام به‌مه‌رجێك، ده‌بێت بڵێین كه به‌دی هێنانی گۆڕانكاری له‌ڕیی ئه‌م شۆڕشه‌وه په‌یوه‌سته به‌وه‌وه كه ئه‌و ڕوداوه گه‌شبینه بێته ئاراوه ئه‌ویش هاوپیمانی نێوان هێزی دیموكراتیك و چه‌پگه‌راكان ڕوبدات كه ئێمه‌ی كۆداریش به‌شێكین له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌وان.
سیسته‌می فاشیستی ئێران به‌بیانوی جوداخوازیهوه په‌نجه‌ی تاوان ئاڕاسته‌ی ئۆپۆزیسیونی میله‌ته جیاوازه‌كان ده‌كات، به‌ڵام ده‌قاوده‌ق ئه‌م په‌نجه‌ی تاوانه‌ش له‌لایه‌ن ڕاستگه‌را و دژه دیموكراتیك و بگره دهستهڵاتخوازهكانیشهوه ئاڕاسته‌ی ئۆپۆزیسیونی میله‌ته جیاوازه‌كان كراوه. كه‌واته ئه‌م دوانه چ جیاوازیه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌یه؟ له‌كاتێكدا تا ئه‌و ڕاده ترسناكه نكوڵی لهئۆپۆزیسیونی نه‌ته‌وه و شوناسه‌كان ده‌كه‌ن. هێنانه كایه‌ی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی چه‌پگرا و دیموكراته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا به‌چ شێوه‌یه‌ك دێته دی؟ ئه‌مانه به‌ڕاشكاوی بونی بابه‌تی نه‌ته‌وه‌كان و سته‌مكردن لێان به‌شێوه‌یه‌كی تر لێك ده‌ده‌نه‌وه كه جیاوازه له تێڕوانینی ئۆپۆزیسیونی میلهتهكان چه له تاراوگه و چ له شه‌قامه‌كاندا. گوتارێك نكوڵی سڕینه‌وه‌ی فه‌ره‌هه‌نگی میله‌تانی ئێران ده‌كات. هه‌رگیز له چوارچێوه‌ی شؤرشی ژن ژیان ئازادی جێی نابێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئه‌و شۆڕشه‌دا ناكۆكیه‌كی ڕیشه‌ییان هه‌یه. شۆڕشی ناوبراو ژیانی و ئازاد به ئازادی ژنه‌وه گرێ داوه، به‌ڵام ئۆپۆزیسیونی نكوڵیكار و شۆڤێنست، ناچار ده‌بێت لێی جیا بێته‌وه، به‌واتا دابڕینی ژیا ن وئازادی له گوتاری ئازادی ژن و له‌هه‌مان كاتدا ئازادی كۆمه‌ڵگا. ئه‌گه‌ر هه‌ر حیزبێكی ئۆپۆزیسیون دژایه‌تی یه‌كێك له‌و میله‌تانه‌ی ئێران بكات كه هاوپه‌یمانی ئۆپۆزیسیون كوردی كردووه له‌سه‌ر بنه‌مای بونی ناكۆكیه زۆره‌كانیانه‌وه له‌سه‌ر خاوه‌نداریه‌تی خاك. ئه‌و حیزبه چیتر به‌شێك نابێت له‌م شۆڕشه پڕ واتایه. به‌شێك له ئۆپۆزیسیونی ڕاستڕه‌و و دژه دیموكراته‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌یه‌ك یان چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی هه‌ژمونگه‌رای سه‌رمایه‌داریه‌وه په‌یوه‌ست كراون، ئاشكرا و ڕونه كه دوباره فاشیسم به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه. ئه‌م شێوه كار و هزره له‌گه‌ڵ شێوازی ڕیشه‌ی شۆڕشی (ژن ژیان ئازادی) ناكۆكیه‌كی ته‌واوی هه‌یه. له‌و چه‌ند مانگه‌ی كه ڕاپه‌ڕینه‌كان گه‌شتنه ترۆپك، شه‌قام به‌كرداری نه‌بووه ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی فاشیسته‌كان، ئه‌م جۆره گوتاره‌ش نه له دروشم و سنوری بیر و تێڕوانینی شۆڕشگێرانی سه‌رشه‌قام و هه‌میش له كرداردا ڕوی نه‌دا. هه‌م فه‌لسه‌فه‌ی (ژن ژیان ئازادی) و هه‌میش خه‌سڵه‌تی هێزی دیموكراتیك و چه‌پگرا و به‌تایبه‌ت تریش هێزی كوردی دینامیكی ئه‌و شۆڕشه‌ن، كه‌واته گوتارێكی به‌هێز و خاوه‌ن كردار توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه تێڕوانینی به‌رته‌سك و دوژمنانه‌ی فاشیست تێپه‌ڕێنێت. خودی كۆمه‌ڵگا و شه‌قام توانا و پێداویستیه‌كانیان خستوه‌ته به‌رده‌ست هێزی دیموكراتی و چه‌پگه‌راكان.
ژ.ت