ڕاپۆرتی ٢٠٢١ی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا: تورکیا هێزێکی داگیرکەرە

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، هەبوونی تورکیای لە سوریا وەک”هێزێکی داگیرکەر” بەناو کرد و ڕایگەیاند، ئامانجی تورکیا لە سوریا نائارامییە.

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا بڵاویکردووەتەوە، لەبارەی دەستوەردانی وڵاتان لە سوریا وتی، " دەوڵەتی تورکیا “هێزێکی داگیرکەر”ـە لە سوریا ."

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا ڕەخنەی توند لە تورکیا گرتووە و ئاماژەی بەوەداوە، سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتی تورک بەپێی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا نییە.

یەکێتی ئەوروپا دەشڵێت، ئامانجی تورکیا لە سوریا نائارامییە، تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی لە باشوری سوریا بە بەشداربوونی میلیشیاکانی بەردەوامی پێدەدات.

یەکێتی ئەوروپا تیشكی خستووتە سەر دۆخی مافی مرۆڤ لەو هەرێمانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای تورکیا و چەتەکاندایە و دەڵێت، مافی مرۆڤ لەو ناوچانە جێگای گومانە.

ف.ق