ڕاپۆرتی مانگی تشرینی دووەمی دەفەگە: پێنج ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون

(دەفەگە) ڕاپۆرتی مانگی تشرینی دووەمی بڵاوکردەوە. دەفەگە دەستنیشانی کرد کە هاوسەرۆکی کۆمەڵەکەیان دیجلە موفتوئۆغڵو لەگەل ٦٢ ڕۆژنامەنووسی تر لە زینداندایە و وتی: ئەمە ئەوە دەردەخات کە دەسەلات لە تورکیا هەوڵی سەرکوتکردنی ڕۆژنامەنووسان دەدات.

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات لە مانگی تشرینی دووەمدا ڕاپۆرتێکی تایبەت بە پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسان  بڵاوکردەوە. دەفەگە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکرد کە لە ١١ مانگی ڕابردوودا  فشار و پێشێلکارییەکانی مافی ڕۆژنامەنووسان زیادی کردووە و بەو شێوەیە درێژە بە ڕاپۆرتەکە درا: " دیسانەوە رۆژنامەنوسان ڕووبەڕووی پێشێلکاریی ماف و هەڕەشەی دەسەڵات بوونەتەوە. لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمدا بە تایبەتی لە "٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان"، زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان تووشی دڕندەیی پۆلیس بونەتەوە. لە شرناخ ٢ ژنە ڕۆژنامونووس ڕووبەروی توندوتیژی بونەوە، کامێراکانیان شکێنرا و دەستبەسەر کران. لە هەمان ڕۆژدا ڕۆژنامەوانانی ئامەد ڕووبەروی توند وتیژی بوونەوە. دیسانەوە ڕۆژنامەنووسە ژنەکان لە لایەن پۆلیسەوە ڕووبەروی توند و تیژی بونەوە و ڕێگەیان پێنەدرا کە وێنەی چالاکییەکانی ژنان بگرن و کامێراکانیان شکێندرا. دیمەنی توندوتیژی لەسەر ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژی  پیرۆزی 'تێکۆشان بەرامبەر بە توندوتیژی لەسەر ژنان' لە لایەن دەسەلاتەوە بە ڕوونی دەردەکەوێت. ئێمە ئەو هێرشانەی کە لەبەرامبەر ڕۆژنامە نوسان دەکرێت بە توندی شەرمەزار دەکەین".

دەفەگە لە ڕاپۆرتەکەدا دەستنیشانی کرد کە لەناو ئەم مانگەدا ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون، ٥ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراوە و وتی: "ڕۆژنامەنووسان لەبەر ئەوە هەواڵانەی کە دروستیان کردووە دەستبەسەر کراون، لێپرسینەوەیان لێکراوە و دادگایی کراون. بە دەیان ڕۆژنامەنووس ڕۆژەکانیان لە بینای دادگا و دانیشتنەکانی دادگادا بەسەردەبەن."

بە گشتی، "دەفەگە توندوتیژیەکانی سەر ڕۆژنامەنووسانی شەرمەزار کرد و داوای کرد کە مافی ڕۆژنامەنووسان بگەرێندرێتەوە و ئەم زۆڵم و ستەمە دەستبەجێ بوەستێندرێت".