کۆردیناسیۆنی چاودێری و بەدواداچوونی مانگرتن لە خواردنی ئامەد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە لقی ئیحەدەی ئامەد ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە زیندانەکانی ئامەد، ئەرزینگان، خارپێت، مەلەتی و ئەرزرۆم بڵاو کردەوە.
ڕاپۆرتەکە لە ئەنجامی سەردانەکانی ڕۆژی ١٨ ی کانوونی دووەم بۆ زیندانەکان ئامادەکراوە و ڕاگەیاندراوە کە مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکان لە ڕۆژی ٨٦ ـەمی دایە و مافە سەرەتاییەکانی زیندانیان بە توندی پێشێل دەکرێت.
بەشێک لە زانیارییەکانی ڕاپۆرتەکە بریتین لە کەمی ڤیتامینەکان، گواستنەوە بۆ تاکەکەسی، ئەنجام نەدانی پشکنینی تەندروستی و ڕێگری لە بەشداریکردنی زیندانیان لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان. بڕیاردرا بەپێی ماف و ئازادییە سەرەتاییەکانیان، داواکارییەکانی زیندانیان لە زیندانەکاندا لەبەرچاو بگیرێن.
، هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی ناوەندی زیندانەکانی ئیحەد یوسف ئەردۆغان وتی: "هەموو مافەکانی زیندانییەکان بەتایبەت مافی ژیان و تەندروستی لە ئەستۆی دەوڵەتە. قەدەغەکردنی شەکر، خوێ و ڤیتامینەکان لە هەموو قۆناغەکانی مانگرتن لە خواردن هەڵوێستێکە کە بە تێپەڕبوونی کات وەک ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ لە چوارچێوەی مافی ژیاندا سەیر دەکرێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە: "پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ داواکارییەکانیان بکرێت و چارەسەر دیار بکرێت، داوا لە دامەزراوە یاساییە نێوخۆیی، نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ دەکەین، بەتایبەتی وەزارەتی داد،تاکوو هەستیارانە لەم پروسەیە بڕوانن".
ئەو ڕێکخراوانەی لە کۆمیتەی بەدواداچوون و چاودێری بۆ مانگرتن لە خواردن لە ئامەد کردووە بریتین لە: "سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئامەد، کۆمەڵەی پارێزەرانی ئامەد، کۆمەڵەی یارمەتیدانی بنەماڵەی زیندانیان، ژووری پزیشکانی ئامەد، تەندروستی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و سیندیکای کرێکارانی ئامەد.