بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتی کرا
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییەکی نوێیان بۆ بینینی موەکیلەکەیان پێشکەشکرد.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییەکی نوێیان بۆ بینینی موەکیلەکەیان پێشکەشکرد.
پارێزەران سەردانی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتیی زیندانی ئیمرالییان کرد و داوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
داواکارییەکە لەلایەن پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، فایەق ئۆزگور ئەرۆل، ڕازییە ئوزتورک، ڕێزان ساریجا و چەنگیز یورەکلی پێشکەشکراوە.
هەمان داواکاری بۆ سەردان و چاوپێکەوتن لەلایەن ئەو پارێزەرانەوە بۆ بینینی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش پێشکەشکرا، کە ئەوانیش لە زیندانی ئیمراڵی دا زیندانیکراون.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە.
دواین پەیوەندی و قسەکردن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ی ئازار لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا بوو، بەڵام ئەو پەیوەندیی و قسەکردنەش لە نیوەدا لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتى تورکەوە بڕا.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و ١٢ی حوزەیران و ١٦ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانییان موەکیلەکەیان ببینن. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەموو داواکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان وەڵامیان نەدراوەتەوە.
ژ.ت