بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد پارێزەران سەردانی داواکاری گشتیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئێمراڵی و چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت سەردانی داواکاری گشتییان کرد.

نەورۆز ئویساڵ، ئیبراهیم بیلمەز، مەزڵوم دینچ و سەربای کۆکلور پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری و بەڕێوەبەرایەتیی زیندانی ئیمراڵییان کرد و داوایانکرد چاویان بە موەکیلەکەیان عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت.

عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد  لە ساڵی ١٩٩٩دا لە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییەدا دەستگیرکرا و لەو کاتەوە لە زیندانی ئەمنیی ئاستی بەرزی جۆری ئێف لە ئیمراڵیدا لە ژێر گۆشەگیریی چڕدایە.

دوایین پەیوەندیی عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ دەرەوەی زیندان لە ٢٥ی ئادار لە رێگەى تەلەفونەوە بوو، کە تەنها ٤ بۆ ٥ خولەک رێگایان دا لەگەڵ محەمەد ئۆجالان برایدا قسە بکات و لە کاتی قسەکردندا تەلەفونەکەیان بڕی.

ف.ق