بۆ دیداری عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكاری پێشكه‌ش كرا

بنه‌ماڵه‌ و بریكاری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی دیدار داواكارییان پێشكه‌ش كرد.

محه‌مه‌د ئۆجالان برای رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، مه‌زڵوم دینچ بریكاری رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، عه‌لی كۆنار برای عومه‌ر خه‌یری كۆنار، پۆڵات یه‌ڵدرم برای حامیلی یه‌ڵدرم، مه‌لیحه‌ چه‌تین خوشكی وه‌یسی ئاكتاش به‌مه‌به‌ستی دیدار سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ بورسایان كرد.

بنه‌ماڵه‌ له‌ رێگه‌ی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ بورسا داواكاری پێشكه‌ش به‌ دامه‌زراوه‌ی جێبه‌جێكردنی سزای ئاسایشی باڵای جۆری ئێفی ئیمراڵی كرد.

هـ . ب