بە پێشەنگایەتی پژاک چەندین رێورەسم بۆ یادکردنەوەی شەهیدی فەرماندە ڕێزان جاوید بەڕێوەدەچن

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە ئەوروپا، رۆژی شەممە و یەکشەممە ژمارەیەک رێورەسم لە وڵاتانی ئەوروپا بۆ یادکردنەوەی شەهیدی فەرماندە رێزان جاوید ئەنجام دەدات و بانگەوازی بۆ بەشداریکردن کرد.

مەجلیسی پژاک لە ئەوروپا لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە ژمارەیەک شاری ئەوروپا ڕێورەسمی یادکردنەوە ئەنجام دەدەن و لەم بارەیەوە زانیاری بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکەی مەجلیسی پژاک لە ئەوروپا بەم شێوەیەیە:

"شەهید “ڕێزان جاوید” بۆ هەمیشە لە دڵماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە

وەکوو مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە ئەوروپا، سەرجەم خەڵکانی وڵاتپاڕێز و ئازادیخواز، ئاگادار دەکەینەوە کە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە یاد و ڕێگای فەرماندەی مەزن “ڕێزان جاوید” کە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورکیا تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی کوردستان بوو، چەندین ڕێوڕەسم، لە چەند شوێنی جیاوازدا بەڕێوە دەچێت. داوا لە خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کورد دەکەین بەشداری لەم مەراسیمانەدا بکەن. زانیاری سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکان بەم شێوەی خوارەوەیە.  هەروەها لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاری لەبارەی ڕێوڕەسمی شوێنەکانی دیکەش، بڵاو دەکەینەوە.

سوید:

یۆتێبۆری:

ڕۆژی یەکشەممە: ١٤-٠٨-٢٠٢٢

کاتژمێر: ١٥:٠٠

شوێن کۆمەڵەی کوردی
 Friskväderstorget 4
 

ستۆکهۆڵم:

 ڕۆژی شەممە: ٢٠-٠٨-٢٠٢٢

کاتژمێر: ١٥:٠٠

شوێن:
 Husbytorget /Husby träff lokalen

 

بەلجیکا / ئانتۆرپن:

ڕۆژی شەممە: ١٣-٠٨-٢٠٢٢

کاتژمێر: ١٦:٠٠

شوێن
Carnotstraat 136 antwerpen
ف.ق