بۆ وەرگرتنی تەرمی گەریلاکان کە پەدەکە شەهیدی کردووەن، چالاکی دانیشتن ئەنجامدرا
بۆ وەرگرتنی تەرمی ئەو گەریلایانەی کە لەلایەن پەدەکەوە لە بۆسەیەکدا شەهیدکران، لە دەروازەی سنوری سێمالکا چالاکی دانیشتن ئەنجامدا.
بۆ وەرگرتنی تەرمی ئەو گەریلایانەی کە لەلایەن پەدەکەوە لە بۆسەیەکدا شەهیدکران، لە دەروازەی سنوری سێمالکا چالاکی دانیشتن ئەنجامدا.
دایکانی شەهیدان لە شارەکانی باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبونەوە و لە دەروازەی سنوری سێمالکا کە هاوسنۆرە لەگەڵ باشوری کوردستان، دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد.
خانەوادەکان کە ٢ هەفتەیە دەستیان بە چالاکی کردووە، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار بەرەو دەروازەی سێمالکا روویشتن. وەک هەموو جارێک هێزەکانی پەدەکە رێگریان لە دایکان کرد. بۆیەش دایکان و خانەوادەکان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد. دایکانی شەهیدان ویستیان، نامەیەک رادەستی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بکەن.
شەوی ٢٨ لەسەر ٢٩ی ئاب گروپێکی ٧ کەسی لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەوڵیاندەدا کە لە قەندیلەوە بچنە بادینان، بەڵام لەسەر چەمی زێ کەوتنە بۆسەی هێزەکانی پەدەکە.
هەپەگە ٣ی تشرینی یەکەم راگەیەنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاوکردبووە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:
"شەوی ٢٨-٢٩ی ئاب دەستەیەکی ٧ کەسی لە گەریلاکانمان کاتێک هەوڵیاندابوو لە ناوچەى قەندیل بپەڕێنەوە بۆ ناوچەى بادینان، لە کاتژمێر ٠٢:٣٠ لە چەمی زێ لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کرانە ئامانج. ئەو دەستە گەریلایەمان کاتێک لە چەمی زێ دەپەڕینەوە، بەبێ ئەوەى ئاگادار بکرێنەوە، یان فیشەک بۆ ئاگادارکردنەوەیان بتەقێنرێت، لە چوار قۆڵەوە بە چەکی قورس گولبەرانیان کردن. ئەوە روون بووەتەوە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٥ هاوڕێمان شەهید بوون و هاوڕێیەکیشمان بە برینداری دیل کراوە. هاوڕێمان حەقی لە ناو ئەو دەستە ٧ کەسییەى گەریلادا، کە هەموو ئەو روودانەی بە چاوی خۆی بینیبوو و دوای ماوەیەک توانیبووی بە سەلامەتی لە شوێنی رووداوەکە دوور بکەێتەوە. هاوڕێمان حەقی بە سەلامەتی زرگاری بوو و خۆی گەیاندەوە هێزەکانمان و بە وردی و لە زۆر لایەنەوە ئەو هێرشەی ئاشکرا کرد، کە لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەنجامدرا."
ف.ق