بە ئارەزوو سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەر زیندانییەکی سیاسی‌دا سەپێندرا

محەمەد کارتال زیندانی سیاسی بە تاوانی ناڕەزایەتی دەربڕین لای پەنجەرەی زیندان، لە زیندانی تیپی Y لە ئەنتاڵیا سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەردا سەپێندرا.

زیندانی سیاسی  محەممەد کارتال لە پەیوەندییە تەلەفۆنییە هەفتانەکەیدا بۆ بنەماڵەکەی باسی ئەو فشارانەی کردووە کە لەسەری هەیە.

کارتال ئاماژەی بەوەشکرد، کەرەستەی تەندروستی و ئاوی گەرمیان بۆ دابین ناکەن و بەهەمان شێوە ئەو خواردنەی پێیان دەدرێت خراپە.

ئەو زیندانییە سیاسییە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی ناڕەزایی دەربڕیوە لە لای پەنجەرەکە ، سزای زیندانی تاکەکەسی بەسەردا سەپێنراوە.

بنەماڵەکەشی داوای هەستیاربوون دەکەن لە بەرانبەر پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکەدا.