"بۆ ئازادی فیزیکی ئافرێنەری پاردایگمای ژن ژیان ئازادی، تێکۆشانمان بە گۆڕتر بکەین"

کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان لە ئێران و رۆژهەڵاتی وکوردستان ڕایگەیاند، "بۆ ئازادی فیزیکی ئافرێنەری پاردایگمای ژن ژیان ئازادی، تێکۆشانمان بە گۆڕتر بکەین".

 کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان لە ئێران و رۆژهەڵاتی وکوردستان ڕاگەیاندراوێکی بە بۆنەى ساڵیادی دەستپێکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پەرەسەندنی و بڵاوبوونەوەی دروشم و پارادیگمای ژن، ژیان ئازادی بە سەرتاسەری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە:

"بۆ ئازادی فیزیکی ئافرێنەری پاردایگمای ژن ژیان ئازادی، تێکۆشانمان بە گۆڕتر بکەین

٩ی ئۆکتۆبر، ساڵرۆژی دەسپێکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە دژی رێبە ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کوردستانە. ٢٤ ساڵ لەوە پێش، داگیرکەرانی کوردستان بە پشتیوانی و هاودەستی گلادیۆی ناتۆ، پیلانێکیان داڕشت کە ناتەبایە لەگەڵ هەموو بنەما ئەخلاقی، مرۆیی، سیاسی و یاساییەکان. پیلانێک کە لە ٩ی ئۆکتۆبری ساڵی ١٩٩٨وە دەستی پێکرد و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا و بە بەدیل گرتنی سەرۆک ئاپۆ بە ئەنجامیان گەیاند.

گلادیۆی ناتۆ و داگیرکەرانی کوردستان و هێزە دواکەوتوو و کۆنەپەرەستەکان، هەر کامەیان بۆ مەبەستی خۆیان لەو پیلانگیڕییەدا جێیان گرت و دژایەتی تەڤگەری ئازادیی کوردستان کە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلانی ئازاد دەکات، خاڵی کۆکەرەوەیان بوو. ئەوەی پیلانگێڕان لێی تێنەگەیشتبوون و لێی تێناگەن، راستی هێز و وزەی ئەم تەڤگەرەیە کە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گەل. هەروەها ئەوان حیسابی پارت و لایەن سات و سەوداکەرەکانی دیکەیان لەگەڵ ئیرادەی ئەم تەڤگەرە لێ تێک چوو بوو. هەر بۆیە لە لێدانەوەکانیاندا تووشی هەڵەیەکی گەورە ببون و هەر لە یەکەم رۆژی بەدیل گرتنی سەرۆک ئاپۆ-وە بۆیان دەرکەوت کە هەڵەیەکی گەورەیان کردوە. خاوەندەرکەوتنی بێ وێنەی گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان و هەروەها گەلانی ئازادیخوازی دنیا لە رێبەر ئاپۆ، تەواوی خەون و خەیاڵەکانیانی کردە بڵقی سەرئاو.

ئەمساڵ لە کاتێکدا ئەو پیلانگێڕییە شەرمەزار دەکرێت، کە دوای ٢٣ ساڵ لە خاچدانی رێبە ئۆجەلان لە دورگەی ئیمرالی، دەنگی ئەو، زایەڵەی فکر و رامانی ئەو، هەموو سنوورەکانی بەزاندوە و بۆتە خاڵی کۆکەرەوەی بەشی هەرەزۆری ئازادیخوازانی دنیا. ئەوان ویستیان بە بەدیل گرتنی ئەو، بەر بە بڵاو بوونەوەی فکر و رامانی بگرن، بەڵام نەتەنیا ئەوەیان بۆ مەیسەر نەبوو، بەڵکوو ئێستا ئایدۆلۆژیا و پارادیگماکانی ئەو، تەنگی بەوان هەڵچنیوە و ئێستا هەموو شەقامەکانی دنیا پڕ بونە لە سلۆگانی ژن ژیان ئازادی. لە ئێستادا و دوای ٢٣ ساڵ، نەتەنیا ئیمرالی و هەموو سیستەمی ئەشکەنجە نەیتوانی رێبەرایەتی ئیزۆلە بکات، بەڵکوو ئێستا ئەو دەنگی لە هەمووان بەرزترە. هەموو ئاستەنگەکان نەیانتوانی بەربە شەپۆلی بەرفراوانی فکر و رامانی ئەو بگرن و ئەو ئێستا لە سەنتەری هەموو کۆڕ و کۆمەڵێکدایە و جارێکی دیکە هەمووان ناچاری ئۆجەلان بخوێننەوە. ئێستا ئیتر مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری، گلادیۆی ناتۆ، داگیرکەرانی کوردستان و هەموو هێزە کۆنەپارێزەکان، لە بەرامبەر هێزی ئەندێشەکانیدا بێ چارە ماون.

ئێستا ئیتر ناکرێ باسی ئازادی ژن، رێزگرتن و پاراستنی ژینگە، ئازادی گەلان، مرۆڤی ئازاد، ئازادی، دێمۆکراسی، یەکسانی و ...هتد، بکەیت و ئۆجەلان نەخوێنیتەوە. ئێستا ئەو بۆتە مانیفیستۆی ئازادی. هەر بۆیە پرۆمتەئاسا کەوتە بەر غەزەبی دوژمنانی ئازادی و سەربەستی.

ئێستا و دوای ٢٤ ساڵ لە دەسپێکی ئەو پیلانگێڕییە شوومە، پێویستە هەمووان ئەرکی ئەخلاقی و مرۆیی و ئازادیخوازی خۆیان بەجێ بگەیەنن. کاتی ئەوەیە کە ژنان، گەلانی ئازادیخواز، لایەنگرانی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ، تێکۆشانی خۆیان بەرفراوانتر بکەن و  چی دیکە ئەو زوڵمە قبوڵ نەکەن. بەدیل گرتنی رێبەر ئۆجەلان، بەدیل گرتنی کۆی ئەو نرخانەیە کە ئەو، هەموو تەمەنی خۆی لە پێناویدا بەخشیوە. بێ رێزییە بە هەموو بنەما مرۆییەکان.  بۆیە ئێمە وەکوو کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجەلان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، داوا لە سەرجەم ئازادیخوازان بە گشتی و ژنان بە تایبەت دەکەین لە هەموو کۆڕ و کۆمەڵ و چالاکی و تێکۆشانی ئێستایاندا لەگەڵ وتنەوەی دروشمی ژن ژیان ئازادی. داوای ئازادی فیزیکی رێبەر ئۆجەلان بکەن".

 

ژ.ت