بۆ ئازادی ئۆجالان لە دوویسبوورگ پێنج هەزار و٥١٢ نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نێردرا

بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کوردستانیان لە شاری دوویسبوورگی ئەڵمانیا ٥هەزار و٥١٢ نامەیان بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نارد.

لە چوارچێوەی کەمپەینی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە دەستیپێکردبوو، بە سەدان نامە لە شاری دوویسبوورگی ئەڵمانیاوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نامە نێردرا.

مەجلسی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل  و ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی دوویسبوورگ بە سەدان نامەی کوردستانیانیان  کۆکردەوە و بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان  پۆستکرا.

کەمپەینەکە پێش ئیستا کۆمی خەباتی کوردی ئەفریقای باشوور و کۆنفدراسیۆنی  سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو. کوردان و دۆستەکانیان لەهەر شوێنێکی جیهاندا بەشداری ئەم کەمپەینە دەکەن. تاکوو ئیستا ٥هەزار و ٥١٢ نامە نێردراوە.

ک-ش