«با لە ڤیستیڤاڵی گەنجانی کوردستان لە فرایبۆرگ کۆبینەوە»

ڤیستیڤاڵی کەلتوور و وەرزش بە سەرپەرشتی گەنجانی کورد لە ئەوروپا ئەمساڵ لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بە درووشمی «ڤیستیڤاڵی گەنجانی کوردستان» بەڕێوە دەچێت.

گەنجان لەژێر درووشمی «دژی جینۆسایدی ١٠٠ ساڵە، بە کەلتوورەکان خۆتان ڕێکبخەن»، لە ڕۆژی ٢٠ ی ئایار لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا کۆدەبنەوە. 

لیژنەی ڕێکخستنی ڤیستیڤاڵە ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بە گرنگی کۆبوونەوە کرد دژی سیاسەتی تواندنەوە کە کاردەکاتە سەر گەنجان و گەلی کوردستان لە ئەوروپا.

لە ڕاگەیاندراوی لیژنەکەدا هاتووە:

«ئێمە ئەو گەنجانەین خێزانەکانیان کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا و بە هۆکاری سیاسی ناچارکراون ڕوو لە ئەوروپا بکەن، دەمانەوێت ئاماژە بەو ڕاستییە بکەین کۆبوونەوەمان زۆر گرنگە، لەپێناو نەفاوتانمان لە خاکە جیاوازەکان و کەلتوورە جیاوازەکاندا، ئەم چالاکییانە زۆر گرنگن، چونکە یەکێک لە قووڵترین شێوازەکانی شەڕی تایبەت لەمڕۆدا دژی گەنجان بریتییە لە دوورخستنەوەیان لە کەلتووری خۆیان، لەپاڵ ئەمەشدا، ئاسان دەتوانرێت ئەو گەنجانە دووربخرێنەوە کە ئاشنای ئامانجەکانیان نین، ئێمە بەمە ڕازی نابین و ئەمەش هۆکاری ڕێکخستنی ڤیستیڤاڵی گەنجانی کوردستانە.

بۆیە داوا لە هەموو گەنجانی کوردستان لە ئەوروپا دەکەین لە ٢٠ ی ئایار لە شاری فرایبۆرگ کۆببنەوە لەپێناو زیندوو هێشتنەوەی کەلتوورەکەمان، تەنانەت ئەگەر لە ئەوروپاش بین».

پرۆگرامی ڤیستیڤاڵەکە بەم جۆرەیە:

بڕگەی گۆرانی:

JINMA

Bermal Cem

Serhado

Seyda Perînçek

ÎboQamişlo

Ulas Kelaşîn

Koma Zelal

چالاکییەکان

- فۆلکلۆر

- وەرزش

- پینگ پۆنگ

- باخچەی مناڵان.

شوێنی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵ: Wiesentalstrasse2, 79115 Freiburg

کاتی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵ: 20 ی ئایار 2023، کاتژمێر 10:00.

ف.ق