باخچەلی: جگە لە پارێزگاریکردن لە خوشک-برایەتی هیچ ڕێگەیەکی دیکەمان نییە

سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی لە پەیامێکیدا کە بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە داوێتی گوتی: "جگە پارێزگاری لە مافی خوشک-برایەتی هیچ چارە و ڕێگەیەکی دیکەمان نییە." و بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە پرۆسەکەی کرد.

سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەدا دەربارەی پرۆسەی چارەسەری بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە پرۆسەکە کرد.

باخچەلی لە پەیامەکەییدا گوتی: "ئیدارەدانی ئەم وڵاتە و خەڵکەکەی پێویستە بە پێوان و بنەڕەتی دامەزرێنەری کۆماری گرەنتی بکرێت" و ڕایگەیاند پێویستە تورکیا ئەم هەلە مێژوویی و زێڕینە لە دەست نەدات و لەم ڕووەوە بەرپرسیارێتی مێژووی دەکەوێتە ئەستۆی هەموو کەسێک.

باخچەلی ڕاگەیاند دوای کشانەوەی چەک، ئامانانجەکانی تورکیا بۆ دەسەڵاتێکی بێهاوتایی سەدەی نوێیە و وتی: " سەرەڕای پڕوپاگەندەی چەواشەکاری، هەواڵی ساختە، تۆمەتی بێ بنەما، بوختان و تۆمەتی ناڕەوا، هەرگیز سازش لەسەر خەباتی خۆمان ناکەین. جگە لە ئاشتی هیچ چارەیەکی دیکەمان نییە."

باخچەلی لە پەیامەکەییدا سەرنجی خستووەتە سەر گرنگی خوشک-برایەتی هەزاران ساڵەی نێوان کورد و تورک و گوتی: "بە بوێرییەوە پارێزگاری لە مافی خوشک-برایەتی نێوان نەتەوەکانی تورکیا دەکەین. ئامانجی پیلانگێڕان ئەم مافی خوشک-برایەتییەیە. جگە لە پارێزگاری لەم مافە هیچ ڕێگەیەکی دیکەمان نییە."