باکووری کوردستان تارای سپی پۆشیەوە، ڕێگەی سەدان گوند داخراوە

دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفربارین لە باکووری کوردستان دەستیپێکردووە.، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرلە جولەمێرگ، ئەرزرۆم، ئاگری، ئیدر، قەرس و دەرسیم رێگەی سەدان گوند داخراوە.

لە باکووری کوردستان بەفر و سەرمایە. لە جوولەمێرگ، ئەرزرۆم، ئاگری، ئیدر و قەرسێ بەهۆی بارینی زۆری بەفر رێگەی ٥٩٦ گوند گیراوە. لە دەرسیم بەهۆی بەفربارینی زۆر ژیان تا ڕادەیەک ڕاوەستاوە.

جولەمێرگ

لە جوولەمێرگ یەک مەتر بەفرباریوە. بەوهۆیەوە ڕێگەی ٢٥ گوند و ٥٦ مەزرا، لە گەڤەر ڕێگەی ٥٦گوند و ٧٨ مەزرا و لە شەمزینان ڕێگەی ١٤ گوند ٦٥ مەزرا داخراوە.

ئەرزرۆم، ئیدر، قەرس و ئاگری

هەروەها لە ئەرزرۆم ڕێگەی ٧٦٠ گەڕەک داخراوە، لە ئاگری مرۆڤ ناتوانێت خۆی بگەێنێتە ٤٤٣ دەڤەر، لە قەرس ٧١ و لە ئیدرا ٢٩ گوند ڕێگەیان داخراوە.

دەرسیم

لە دەرسیمیش بارینی بەفر دەستیپێکردووە و شاری سپی پۆش کردووە. لە ناوەندی ناوچەکان ڕێگەی هاتووچوو گیراوە.

ئامەد و سێرت

لە ناوچەکانی فارقین، قۆلپ، لیجە، حەنێ، دیجلە، ئیرگانیێ بەفر دەستیپێکردووە و ڕێگەیان دەیان گوند داخراوە.

ک-ش