"بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین لە هەموو جێگەیەک گۆرانی بچڕن و هەڵپەڕکێی ئازادی بکەن"
لە چەند شارێکی کوردستان و ئیستەنبوڵ، گرتنی چەند کەسێک لەسەر گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێ بە ڕاگەیاندراو شەرمەزار کرا.
لە چەند شارێکی کوردستان و ئیستەنبوڵ، گرتنی چەند کەسێک لەسەر گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێ بە ڕاگەیاندراو شەرمەزار کرا.
ناڕەزایەتییەکان دژی گرتنی چەند کەسێک بەهۆی گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێ لە شاری ڕحا و ئێلح و شەرناخ و وانی کوردستان و ئیستەنبوڵ بە ڕاگەیاندراو شەرمەزار کرا.
ڕحا
ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ـی ئەیوبیە لەبەردەم بینای پارتەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەست.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا دووپاتکرایەوە، زیهنیەتی نەیاری کوردان شەرمەزار دەکەین، گوترا: "هیچ هێزێک ناتوانێت هەڵپەڕکێی ئازادیمان بوەستێنێت، هەڵپەڕکێ تاوان نییە، هەوڵەکان دژی ئەمە تاوان و نەژادپەرستییە".
پاشان گەل هەڵپەڕکێیان کرد.
ئێلح
لە ئێلح کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی چاند و زمانی ئاری (ئاری-دەر) ڕاگەیاندراوێکی خوێندوە. ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان ئامادەبوون، پانکارتی "هێرش دژی زمان و چاندی کوردی شەرمەزار دەکەین" هەڵگیرا.
هاوسەرۆکی ئاری-دەر ڕایگەیاند هێرشێکی سیستەماتیک لەسەر زمان و چاندی کوردی هەیە، داوای کرد لە هەموو زمانی کوردی بەکاربهێنن و هەڵپەڕکێ بکەن.
شەرناخ
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) هێرشکردنە سەر چاند و زمانی کوردی، بە هەڵپەڕکێ شەرمەزار کرد. دایکانی ئاشتی و چالاکوانانی تەژەئا لە باخچەی شارەوانی هەزەخ کۆبوونەوە و کڵامی کوردیان چڕی و هەڵپەڕین.
ئەندامی تەژەئا عەدالەت فیدان ڕایگەیاند وەک تەژەئا کەمپەینێکیان دەست پێ کردووە، تاوەکو لە ماڵەکان و شەقامەکان و هەموو جێیەک بە کوردی بدوێین و بە کوردی بژین، داوای کرد هەمووان گۆرانی و هەڵپەڕکێ بکەن و خاوەندارێتی لە زمان و چاندی کوردی بکەن.
وان
ڕێکخستنی دەم پارتی لە وان لەبەردەم بینای پارتەکە لە ناوچەی ڕێگەی ئاوریشم ڕایگەیاندراوی خوێندەوە. ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان بەشداربوون.
"زمانی کوردی بەهایەکی بنەڕەتییە"
هاووتەبێژی لیژنەی چاند و زمانی دەم پارتی هەڤاڵ دلبەهار ڕایگەیاند زمان و چاندی کوردی بەهایەکی مرۆڤایەتی بنەڕەتییە، بۆ پاراستنی چاند و زمانی کوردی چەندین کەس کوژراون و ئەشکەنجە دراون، گوتی: "گەلی کورد بۆ پاراستن و پێشخستنی زمان و چاندەکەی، سەر نەوی ناکات".
پاشان هەڵپەڕکێ کرا.
ئیستەنبوڵ
ناوەندی چاندی میزۆپۆتامیا (نەچەمە) ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، ئاماژەی کرد بە هێرشە نەژادپەرستییەکان بۆ سەر زمانی کوردی، جەختی کردەوە چاندی کوردی ناوی بەرخۆدانە دژی قڕکردن و تێکۆشانە دژی فاشیزم، گوتی: "ئەم هێرشە نەژادپەرست و فاشیستانە دژی هەبوون و ناسنامە و بەهاکانی جڤاکەکەمان قبووڵ ناکەین و بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان دەکەین، لە هەموو جێیەک بەشداربن لە هەڵپەڕکێی بەرخۆدان و بەدەنگی بەرز گۆرانی بچڕن".