بانگەوازەکان بۆ گردبوونەوەی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن
ئامادەکارییەکان بۆ گردبوونەوەی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، بەردەوامە.
ئامادەکارییەکان بۆ گردبوونەوەی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، بەردەوامە.
لە ١٦ ی تشرینی دووەم لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" گردبوونەوەیەکی مەزن بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، ئامادەکارییەکانی کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شارە جیاوازەکانی ئەوروپا بۆ چالاکییەکە بەردەوامە.
ئەمەریش
لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە شاری ئەمەریشی ئەڵمانیا چالاکییەک ئەنجامدرا. پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە موسا فارس ئۆغلو گوتی: "بۆ لەناوبردنی سیستەمی ئەشکەنجە و نەژادکوژی ئیمراڵی پێویستە هەمووان بە سەفەربەرییەوە بەشداری ڕێپێوانی کۆڵن بکەن".
کۆبوونەوەی گەل بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.
دۆرتموند
لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە هۆشیار ئۆزسۆی تیشکی خستەسەر گرنگی چالاکییەکەی ١٦ ی تشرینی دووەم بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، جەختی کردەوە، دانوستانکاری سەرەکی بۆ چارەسەری پرسی کورد ڕێبەر ئاپۆیە. داوای کرد هەمووان بەشداری لە چالاکییەکەی ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن بکەن.
بۆخۆلت
لە کۆمەڵەی کەلتووری میزۆپۆتامیا لە شاری بۆخۆلت کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی دویسبۆرگ، یەڵماز ڕۆنی بانگەوازی لە هەمووان کرد لە ١٦ ی تشرینی دووەم ڕووبکەنە کۆڵن، گوتی: "ئەمجارە بە هێزێکی مەزنترەوە لەوێ دەبین".
کۆبوونەوەی گەل بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.