بانگەوازی کوب بۆ ١٥ی شوبات: داوای ئازادی ئۆجالان بکەین!

لە ئیتاڵیا پیلانگێڕی ١٥ی شوبات شەرمەزار دەکرێت، سەندیکای کوب (CUB) بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بە هێز کرد و گوتی: "دەبێت خواستی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت."

لە شارەکانی ڕۆما و میلانۆ، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستە سەنیدکای ( CUB- La Confederazione Unitari) کۆنفیدراسیۆنی یەکێتی بنەڕەتی – کوب، کە بەسەدان هەزار ئەندامی هەیە، بۆ چالاکی شەرمەزارکردنە بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەهێز کرد و ڕایگەیاند لە پێناو ئازادی و دیموکراسییدا دەبێت خواستی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکەین.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کوب-دا گوتراوە: "کات کاتی ئەوەیە خاوەنداری لە گەلی کورد بکەین، کە لە شەڕی دژی بە داعشدا سەنگەرییان گرت و نموونەیەکی ڕێکخستنی دیموکراسییان نیشاندا، بە شێوەیەکی بێهاوتا بووە پشتیوانی ڕۆڵی ژن.

عەبدوڵا ئۆجالان پارێزەری پێکەوە ژیانی هاوبەشە

ئەردۆغان کە بە خواستی ڕۆڵی هەژموونگەرایی تورکیاوە هەنگاو دەنێت، دەیەوێت کۆتایی بە پەکەکە بهێنێت. لە ئێستادا هەمان ئەو ئەردۆغانە دەیەوێت عەبدوڵا ئۆجالان لە هۆش و هۆشیاری مرۆڤایەتی دابڕێنێت کە لە تەمەنی ٧٥ ساڵییدایە و زیاتر لە ٢٥ ساڵە ڕایگرتووە. هەڵبەتە عەبدوڵا ئۆجالان پارێزەری ژیانی پێکەوەژیانی هاوبەشە، پێشنیاری ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و برەودان بە پێشکەوتن و پێشنیاری ئاشتییانە دەکات."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەی بە زووترین کات کۆتایی بە بێدەنگی بهێندرێت و داوای بەشداربوونی بەهێزی بۆ چالاکییەکانی ڕۆما و میلانۆیی کردووە.

شوێن و کاتی چالاکییەکان ئەمەیە:

Roma: Piszzele la melfa, time: 14:30

Milano: Largo Cairole, tim: 14:30