بایندر: ماشێنی کودەتا بەکاردە‌‌هێنن

هاوسەرۆکی بەدەپە باسی لەوەکرد، دەسەڵاتداری کە بەرامبەر تێکۆشانی دیموکراتیک گەشتۆتە بنبەست، لە بەرامبەر ئەم خەباتەدا، شێوازی کودەتا بەکاردە‌هێنێت و وتی: "هەر لەبەر ئەمەشە، پێداگری لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد دەکەین".

هاوسەرۆکی بەدەپە کەسکین باندر سەرنجی خستە سەر، هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمانتارێتی بەدەپە جان ئاتالای و وتی: "هەتا کێشەکانی کورد چارەسەرنەکرێت، کودەتایی نوێ بەرامبەر بە دیموکراتیک ئەنجام دەدرێت. ئێمە نە دان بەو بڕیارە دەنێین، نەبەرامبەر سیاسەتی کودەتاش بەرەوە دواوە هەنگاو دەنێنێن. ئەمە جاری یەکەم نیە کەدەسەڵاتداری لە ناو پەڕلەماندا ئەم شێوازە کودەتاییە بەکار دەهێنێت. ئەم شێوازە کودەتایە هێرشی سەر ئیرادەی گەل و دیموکراتیکە. کودەتا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەداکان و لە ساڵی ١٩٩٤دا کودەتایی سیاسی لە دژی پەڕلەمانتارانی 'دەئەپە' ئەنجامدرا.

دان بەم بڕیاڕەدا نانێین و بەرەو دواوە هەنگاو نانێین

بایندر ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتداری، بەشێوەیەک دەڕوانێتە ئیرادەی سیاسی گەلی کورد، کە بەهیچی نازانێت، ئەمەش لەسەر بەشەکانی کۆمەڵگا بڵاوکردۆتەوە و وتی: "لەبەر ئەوەی تێگەیەکی تێکۆشان لە دڵدا بەشێوەیەکی بەهێز پێک نەهێنراوە، بۆیە ماشێنی کودەتا بەرادەوامە. لەبەر ئەمەشە، پێداگری لەسەر چارەسەرکردنی کێشە سیاسەکانی گەلی کورد دەکەین. بۆیە دان بەم بڕیاڕەدا نانێن و بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان بۆ چارەسەری دیموکراتیکیانە و لە دژی دەسەڵاتداری خەبات دەکەین کە تاوان ئەنجام دەدات".