عەلی بارش ئولوسۆی باڵیۆزی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لەسەر چاوپێکەوتنەکەى چەند رۆژ لەوە پێشی سەرکیس کاسارگیان رۆژنامەنووسی رۆژنامەى ئەلنەهار لەگەڵ جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، وتبوی "ئەمانە وتەبێژی و پڕوپاگەندە بۆ پەکەکە دەکەن". سەرکیس کاسارگیان ڕۆژنامەنووسی لوبنانی لە ئەژماری فەیسبووکى خۆی وەڵامی لێدوانەکەی عەلی بارش ئولوسۆی باڵیۆزی تورکیای لە لوبنان دایەوە وتی، "ئەوە هەڕەشەیەکی نهێنییە لە چوارچێوەی تێکدانی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان لوبنان و تورکیا".
کاسارگیان لە پەیامەکەیدا باسی لە چاوپێکەوتنەکانی ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنەکان و میدیاکانی تورکیا وەک چاوپێکەوتنەکەى محەمەد عەلی بیراند، کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا بەرنامەیەکی سیاسی بەناوی "ڕۆژی ٣٢هەمین" هەبوو و تیایدا لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. هەروەها باسی لە چاوپێکەوتنەکەی دۆغو پەرینچەک سەرۆکی حیزبی وەتەنی تورکیا کرد و وتی، " ١٠ ساڵ لەوەپێشیش هەمان دۆخ هەبوو. دەوڵەتی تورک تۆمەتەکانی وەک ' قسەکردن بە ناوی رێکخستنی تیرۆر و رێککەوتنی نهێنی' رەتدەکردەوە، چونکە بۆ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی تورکیادا ئەو پڕوپاگەندەیە دەکرد. باڵیۆزخانەی تورکیا چۆن ئەوە ئاشکرا دەکات؟".
کاسارگیان ئەوەشی راگەیاند، چەند مانگێک پێش ئێستا ڕۆژنامەنووسانی تورکیا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ سەرۆکی چەتەکانی دەستەى تەحریری شام محەمەد جولانی ئەنجامداو و ڕایانگەیاند: "زۆرێک لە دەزگا بە ناوبانگەکانی راگەیاندن لە جیهان دا وەک، بی بی سی و رۆژنامەکانى واشنتۆن پۆست و گاردین و ...هتد، لەگەڵ بەڕێز جەمیل بایک چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە و وتارەکانیان بڵاوکردووەتەوە، من هێشتا باسی ئەو راستییەم نەکردووە".
سەرکیس کاسارگیان لە کۆتایدا ڕاشیگەیاند، لێدوانەکەی باڵیۆزی تورکیا لە لوبنان هەڕەشەیەکی نهێنی بوو لە چوارچێوەی تێکدانی پەیوەندیی دۆستانە و برایانەى نێوان لوبنان و تورکیا، لە هەمان کاتدا پێش هەموو شتێک هێرشێکە بۆ سەر میدیاکانی تورکیا و وتیشی: "لە جیاتی ئەو تۆمەتە بێبنەمایانە، من دەمخواست وەڵامێکیان تیادا بێت. پاراستنی جەوهەر و واتای کاری میدیایی و ڕۆژنامەگەری شتێکە، کە شانازیی پێوە دەکەم".
ژ.ت
****