بەدەپە: دەسەڵاتداری لە ڕاستییەکان دەترسێت

بەدەپە ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە خستنە ڕووی ڕاستیەکان دەترسن، بۆیە هێرش دەکەنە سەر چاپەمەنی ئازاد و وتی: "لەگەڵ ڕاستی، ڕووناکی و چاپەمەنی ئازاد داین."

دەستەی بەڕێوەبەری (مەیەکە)ی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (بەدەپە) پەیوەست بە دەستگیرکردن و توندوتیژی لە دژی چاپەمەنی ئازاد، ڕاگەیانداراوێکی نوسراوی بڵاووکردەوە و تێیدا هاتووە: "ئەم ڕووداوانەی لە بەرەبەیاندا ڕوویانداوە ناتوانرێت لە بەرخۆدانی کۆڵانەکانی گەلی کورد و هەڵوێستەی ڕاست جیابکرێتەوە."

بەدەپە ئەوەی دیاریکردووە ئاکەپە و مەهەپە لە ڕاستی دەترس و بە ئامانجگرتنی چاپەمەنی شتێکی ڕێکەوت نیە و دەڵێت: "دیسان ڕووبەڕووی وڵاتانی ئەوروپایی بووینەوە، ئەو وڵاتانەی باسی ئازادی چاپەمەنی دەکەن، ڕاپۆرت لەسەر ئازادی بیرکردنەوە دەدەن و رۆژانە بڵاویدەکەنە، دواتر چاپەمەنی کوردی بەئامانج دەگرن. ئەم ڕەوشە نەک تەنها بۆ کوردان بەڵکو بۆ دەزگاکانی چاپەمەنی لە جیهاندا، بۆ ڕۆژنامەوانانی ئازادیش ڕەوشێکی نیگەراناوییە. لە کۆتایدا هەموو هێرشێک لە دژی دیموکراسی، ئازادی و حەقیقەت مەحکومن بە شکست. وەک بەدەپە هەموو کاتێک لەگەڵ چاپەمەنی ئازاددا دەبین. ناتوانرێت چاپەمەنی ئازاد بێدەنگ بکرێت."