به‌مه‌به‌ستی بینینی رێبه‌ری گه‌لی كورد جارێكی تر سه‌ردان ئه‌نجامدرا

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌ل كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به‌ موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت سه‌ردانی نوێیان ئه‌نجامدا.

پارێزه‌ران نه‌ورۆز ئویساڵ، سه‌ربای كۆكلو، ئیبراهیم بیلمه‌ز و مه‌زڵوم دینچ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیلی خۆیان عه‌بدوڵا ئۆجالان ببینن، سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیان كرد.

رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌ ساڵی 1999ه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ی به‌دیل گیرا له‌ رێگه‌ی پیلانگێڕییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ تائێستا له‌ زیندانی ئیمراڵیدا له‌ ناو گۆشه‌گیرییه‌كی قورسدایه‌.

دوایین جار له‌ 25 ی ئاداری 2021 له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ براكه‌ی قسه‌ی كرد، به‌ڵام ئه‌و قسه‌كردنه‌ش به‌ نیوه‌ناچڵی مابوه‌وه‌.

له‌ 7ی ئابی 2019 به‌دواوه‌ ئه‌و سه‌ردانانه‌ی به‌مه‌به‌ستی بینینی عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌نجام ده‌درێن، بێ وه‌ڵام هێڵراونه‌ته‌وه‌.

هـ . ب