دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای گشتیی بەلجیکا بەفەرمی ''پارتی کرێکارانی کوردستانی لە لیستی تیرۆر و قه‌ده‌غه"ی وڵاته‌كه‌ی دهرهێناله سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی جیهان به ده‌ستپێشخه‌ری ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی، نوسه‌ر، رۆژنامه‌نووس، ئه‌كادیمی، فه‌یله‌سوف و دۆستانی كورد كه‌مپینی ده‌رهێنانی په‌كه‌كه له لیستی قه‌ده‌غه ده‌ستی به كاره‌كانی كردووه.
وڵاتی بەریتانیاش یەکێکە لەوڵاتانەی ئەوروپا کە پارتی کرێکارانی کوردستانی خستۆتە ناو ئەو لیستە قه‌ده‌غه‌یه‌وه.
لەدرێژەی کەمپینەکەدا بەریتانیاش مۆڵەتی فەرمی شەش مانگی داوە بە کەمپینەکە کە لە رێگەی واژۆ کۆکردنەوە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی بەریتانیا واژۆ كۆبكه‌نه‌وه و له ئێستاشدا كاره‌كانی كه‌مپینه‌كه له‌و وڵاته به‌رده‌وامه، بەتایبەت له لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و شارەکانی مانچستەر، لیدز، لیڤەرپول، گلاسگۆ و هەرێمی وێڵس.
ئەوەی جێگای سەرنجە لە وڵاتی بەریتانیا ، نەک هاوڵاتیانی کورد، بەڵکو هاوڵاتیانی دانیشتوی بەریتانیا پێکهاتە و نەتەوەجیاوازەکان پێشوازی لە كه‌مپینه‌كه ده‌كه‌ن و هەروەها مرۆڤە ئازادیخوازەکان به تایبەت ئینەتهرناسیۆناڵیستەکان، بە جۆشەوە کار بۆ سەرخستنی کەمپینەکەدەكهن لە بەریتانیا، بەهیوایەی بەریتانیاش دوای کۆتایهێنانی کەمپینەکە، په‌كه‌كه لەلیستی قه‌ده‌غه ده‌ربهێنێت.
هـ . ب